}

ئه‌مریكا: به‌ شكستی دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا بژارده‌ی ترمان ده‌بێت

جیهان 11:52 AM - 2022-01-14

 ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند؛ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ته‌نھا چه‌ند ھه‌فته‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ئێن پی ئاڕ رایگه‌یاند؛ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك كه‌ ئه‌سته‌مه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ دواوه‌ و تاران به‌ پشتگوێخستنی به‌نده‌كانی ناو رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، رۆژ به‌ رۆژ له‌ گه‌یشتن به‌ چه‌كی ئه‌تۆم نزیك ده‌بێته‌وه‌.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی باشترین كاره‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌مریكا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌نھا چه‌ند ھه‌فته‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌، وتیشی ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كانی ڤییه‌ننا شكست بھێنێت و نه‌توانن له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ن به‌ رێككه‌وتن، بژارده‌ی تر ده‌گرنه‌به‌ر.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket