فه‌ڕه‌نسا.. مانگرتنی گشتی مامۆستایان ده‌ستیپێكرد
جیهان 11:40 AM - 2022-01-14
رۆژی 13 ی كانوونی دووهه‌م 2022، مانگرتنێكی گشتی له بواری په‌روه‌رده و خوێندن له فه‌ره‌نسا ده‌ستی پێكرد ، ئه‌م مانگرتنه له 72 % له مامۆستای خوێندنگا سه‌ره‌تاییه‌كان و ناوه‌ندییه‌كان و ئاماده‌ییه‌كان به‌شداریان تێداكرد .
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی سه‌ندیكانی بواری په‌روه‌رده‌و خوێندن و مامۆستایان، پشتگیری ئه‌م مانگرتنهیانكرد، سه‌ندیكای مامۆستان ڕایگه‌یاند؛ ئه‌م مانگرتنه ته‌نها یه‌ك ڕۆژ ده‌خایانێت، هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكان و پشكنه‌ری پهروهرهش به‌شداریانكردوه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی مانیانگرت له كاركردن ده‌رگای خوێندنگاكانیان داخست و ڕاژانه سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كان و داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌یان ئه‌كرد، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه كه زۆر زۆر له مێژه مانگرتنی له‌و شێوه‌یه نه‌كراوه له فه‌ڕه‌نسا ، سه‌ندیكاكان به مانگرتنی مێژووی ناوی ئه‌به‌ن.
مه‌به‌ست له‌م مانگرتنه برێتیبوو له ده‌ربڕینی بێزاری خوێنگاكان و مامۆستاكان و باوك ودایكی خوێندكاران ، له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ستراتیج و بڕیاری ناجێگیری حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا و گۆڕینی مه‌رجه‌كانی پشكنین و تێستی خوێندكاران چه‌ند جارێك له هه‌فته‌یه‌كدا، هه‌ر له‌دوای ته‌واو بونی جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ، هه‌تا ئێستا حكومه‌ت دووجار، ڕێنماییه‌كان و پڕۆتۆكۆڵی ته‌ندروستی و تێست و پشكنینی كۆڕۆنای بۆ مناڵان و خوێندكاران گۆڕیوه، ئه‌مه‌ش كارێكی وایكردوه بارودۆخی كاركردن له خوێندنگاكان ئاڵۆزبكات به‌تایبه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنگاكان و مامۆستایان و باوك و دایكی خوێندكارانیش، پێشتر ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی كۆرۆنا له پۆلێكدا دهربكهوتبایه، بڕیاری داخستنی ئه‌و پۆله‌یان ده‌دا ، خۆ ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی زیاتر له خوێندنگایه‌كدا دهربكهوتبایه ئه‌و خوێندنگایه به‌ته‌واوی داده‌خرا .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنگاكان هاوكات له‌گه‌ڵ مامۆستاكان و دایك و باوكی خوێندكاران، بێزارن له‌وه‌ی كه حكومه‌ت باوك و دایكی خوێندكاران ناچار ده‌كات كه ئه‌وان هه‌ڵسن به جێبه‌جێكردنی تێست بۆ مناڵه‌كانیان له ماڵه‌وه و پاشان سه‌رئه‌نجامی ئه‌و تێسته پێویسته بگه‌یه‌ننه ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنگاكان بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی كه ئه‌و خوێندكاره تێسته‌كه‌ی نێگه‌تیڤه یان پۆزه‌تیڤه، هه‌موو جارێك باوك و دایكان ناچار ده‌كه‌ن كه مناڵه‌كانیان ببه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه یان بۆ ده‌رمانخانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا نه‌بوون بڕوانامه‌ی نێگه‌تیڤ بگه‌یه‌ننه خوێندنگاكان، كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویكردووه‌ته نه‌خۆشخانه و ده‌رمانخانه‌كان ئه‌مه‌ش كارێكی وایكردوه كه كاتێكی زۆری بوێت و زۆر زه‌حمه‌تبێت بۆ خۆئاماده‌كردن .
له بهیانینامهیهكی هاوبه‌شی 11 سه‌ندیكای بواری په‌روه‌رده و خوێندندا هاتووه، ئه‌م جۆره ڕێنمایی و گۆڕانكارییه له بڕیاره‌كاندا، بریتییه له ئاڵۆزكردن و فشاركردن له بواری خوێندن به‌گشتی و به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی بێ وێنه .
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه ، كه ته‌نها وه‌زیری په‌روه‌رده، به‌رپرسیاری ته‌واوی ئه‌و بارودۆخه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك ئاڵۆزبووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گۆڕانكاری به‌رده‌وام ده‌كات له بنه‌ماكانی پرۆتۆكۆڵی نا زانستی.
له‌لای خۆیه‌وه، جان میشێل بلانكێ، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند؛ كه تێده‌گه‌م و پێی ئه‌زانم كه ئه‌و كاره هه‌روا ئاسان نییه، به‌ڵام مانگرتنیش چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، هیچ كه‌سێك مان ناگرێت دژی ڤایرۆس .
هه‌ر ئێواره‌ی رۆژی 13-1-2022، جاك كاستێكس سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، به یاوه‌ری وه‌زیری په‌روه‌رده و وه‌زیری ته‌ندروستی كه له ماڵه‌وه به سكایپ به‌شداری ده‌كات، به هۆكاری تووش بوونی به كۆرۆنا، دوای كۆتایی هاتنی خۆپیشاندانه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی سه‌ندیكاكان و رێكخراوی باوك و دایكی خوێندكاران، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشان و دووبارهنه بوونه‌وه‌ی مانگرتن.
PUKmedia حه‌مه عوسمان /فه‌ره‌نسا
س/ میدیاكان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25