}

شاره‌زایان پێشبینی زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌كه‌ن

جیهان 11:02 AM - 2022-01-14

ئه‌مڕۆ 14-1-2022، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 84 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت .

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 81 دۆلارو 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، واته‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیانی به‌به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌، شاره‌زایانی بواری نه‌وتیش پێشبینی زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌كه‌ن .

هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وتی  عیراق له‌ لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردبوو كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن له‌مساڵدا نرخی نه‌وت بۆ نزیكی 100 دۆلار به‌رز ببێته‌وه‌ .

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket