}

کەشناسی بۆ ئەمشەو هۆشداری دەدات

کوردستان 11:12 PM - 2022-01-13

كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێم پێشبینی بارانبارین دەكات بەشێوەیەكی لێزم و نمە باران لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم.

 كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، بۆ شاری هەولێر: باران بارین لە درەنگانی شەو دەست پێدەكات باران بارینەكە بە شێوەی نمە باران بۆ بۆ بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت لە دوای نیوە شەو تابەرەبەیان وە پێشبینی دەكرێ (12-16)ملم ببارێت پاشان باران بارین و هەورە تریشقە بۆ سبەی ڕۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت 
رونیشكراوەتەوە:" بۆ شاری سلێمانی: باران بارین كە جار جار هەورە بروسكەشی لە گەڵ دەبێت لە دوای نیوە شەو دەست پێدەكات بە شێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند تا بەرەبەیان و پێشبینی دەكرێ (15-20) ملم ببارێت پاشان بۆ ڕۆژی هەینی باران و هەورە بروسكە بەردوام دەبێت بە شێوە بچڕ بچڕ تا ئێوارە
هاوكات  بۆ شاری دهۆك: باران بارین لە دوای نیوە شەو دەست پێدەكات بەشێوەی نمە باران بارانی مام ناوەند پێشبینی دەكرێ (8-10)ملم ببارێت تا بەرەبەیان پاشان باران بارین بۆ ڕۆژی هەینی تا ئێوارە بەردەوام دەبێت بە شێوەی بچڕ بچڕ
ئاماژە بەوەشدراوە:"  بۆ شاری هەڵەبجە: باران بارین دەستی پێكردوە وە پێشبینیش دەكرێ لە دوای نیوە شەو بارانی بە لێزمەو هەورە بروسكەش دەست پێ بكات (14-18) ملم ببارێت تا بەرەبەیان پاشان باران بارین بۆ ڕۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت بە شێوەی بچڕ بچڕ تا ئێوارە
ئەوەش خراوەتەڕوو:"  بۆ شاری كەركوك: لە دوای نیوە شە باران بارین و هەورە تریشقە دەست پێدەكات پێشبینیش دەكرێ (10-12)ملم ببارێت پاشان بەردەوام دەبێت بۆ ڕۆژی هەینی بە شێوەی بچڕ بچڕ تا ئێوارە 
 بۆ هەرچی سنوری گەرمیانیشە، باران بارین لە هەندێ ناوچە دەستی پێكردوە پێشبینیش دەكرێ لە دوای نیوە شەو دەست پێبكاتەوە بە شیوەی باران بە لێزمە و هەورە تریشقە بە تایبەت لە مەیدان و خورماتوو وە بۆ رۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی تێدا هاتووە:"  بۆ ناوچەكان ڕاپەڕین: باران بارین و هەورە بروسكە دست پێدەكات لەدوای نیوە شەو و بەردەوام دەبێت تا بەرەبەیان پاشان تا ئێوارەی هەینی بە شێوە بچڕ بچڕ 
 
كەشناسی هەرێم باسی لەوەشكردوە:" بۆ ئەو ناوچانەی بارانی بەلێزمە وهەورە تریشقەی خێراو كورت خایەنی لێ دەبارێ 
  بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو مسۆگەرە !

  ئەمەش بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم 
 سلێمانی 24.8 ملم
 چەمچمەاڵ 3.6 ملم
 ئاكرێ 2.0ملم
 بارزان 20.0 ملم
 بازیان 9.2 ملم
 دەبەندیخان 3.0 ملم
 دوكان 1.0 ملم
 حاجی ئۆمەران 8.2 ملم
 هەڵەبجە 12 ملم
 هەڵشۆ 3.2 ملم
 كەلار 1.2 ملم
 مەیدان 4.2 ملم
 سۆران 2.0 ملم
 پێنجوێن 20.6 ملم
 ماوەت 6.4 ملم
 قەڵادزێ 14.6 ملم
 سمێلان 2.0 ملم
 مێرگەسور 13.4ملم
 سیدەكان 3.4 ملم
چۆمان 6.2 ملم
 كەركوك 3.5 ملم
 خورماتوو 2.5 ملم
 خانقین 0.5 ملم
PUKmedia راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket