riklam

جیھان.. ئاماره‌كانی كۆرۆنا ده‌گاته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی

جیهان 04:00 PM - 2022-01-13

رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی رایگه‌یاند؛ ئاماره‌كانی توشبوون به‌ كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی و ته‌نھا له‌ یه‌ك رۆژدا نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 400 ھه‌زار كه‌س له‌ جیھاندا توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون .

به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی، رۆژی چوار شه‌ممه‌ سێ ملیۆن و 395 ھه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ جیھاندا تۆمار كراوه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌راورد به‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ كه‌ ژماره‌ی توشبووان ملیۆنێك و 700 ھه‌زار بووه‌، ئێجگار زیادیكردوه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی .

ھه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ته‌ندروستی جیھانی، حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌ كۆرۆنا زیادیكردوه‌ و ته‌نھا رۆژی چوارشه‌ممه‌ حه‌وت ھه‌زار و 735 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌كاتێكدا رۆژی سێشه‌ممه‌ ژماره‌كه‌ پێنج ھه‌زار و 150 بووه‌ .

كۆی گشتی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆناش له‌ جیھاندا گه‌یشتووه‌ته‌ 313 ملیۆن كه‌س كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ پێنج ملیۆن و 501 ھه‌زاریان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket