خورماتوو.. شارێكی بچووكی فره ئاین
کوردستان 11:14 AM - 2022-01-13
خورماتوو كه شارێكی بچووكه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین له باكوری عێراق، شوێنی نیشته‌جێبوونی 100 هه‌زار كه‌سی فره ئاینه. پاش ئه‌وه‌ی له 2014 دا موسڵ كه‌وته ده‌ستی داعش، خورماتوش دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كه‌وته ده‌ستی داعش و هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌ڵهاتن و تا ئه‌مڕۆكه‌ش هه‌ر ئاواره‌ن. به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان به‌مه‌به‌ستی هاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، پشتیوانی له میكانیزمه‌كانی ئاشته‌وایی ناوخۆیی كردووه له دروستكردنی ژینگه‌یه‌كدا كه پشتیوانی له یه‌كخستنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا و یه‌كبوون بكات.
كۆمه‌ڵگای خورماتوو و ئاواره ناوخۆییه گه‌ڕاوه‌كانیش و ئه‌و خانه‌وادانه‌ی گومانی په‌یوه‌ندییان لیده‌كرێت له‌گه‌ڵ داعشدا، سوودمه‌ندی خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌واوه‌تی یه‌كخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی-ئابووری ده‌بن كه له‌ڕێی جێبه‌جێكردنی به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه و یه‌كخستنه‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگا به پشتیوانی حكومه‌تی یابان كراوه. پڕۆژه‌یه‌ك بۆ باشتركردنی لایه‌نی خۆشگوزه‌رانی و ئابووری و پڕۆژه‌یه‌كیش بۆ دابینكردنی پشتیوانی ده‌روونی-كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێیه به‌گه‌ڕخراوه، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 120 خانوو له‌و ناوچه‌یه‌دا كه له ئێستادا به‌رده‌وامه.
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان وه‌كو به‌شێك له‌م خزمه‌تگوزارییه، به‌رنامه‌ی بنیادنانی توانستی له‌سه‌ر ته‌كنیكه‌كانی نێوه‌ندگیری و چاره‌سه‌ركردنی ململانێ بۆ سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگا جێبه‌جێ كرد له‌و ناوچانه‌ی خێزانه گه‌ڕاوه‌كانی لێده‌ژی و هه‌روه‌ها بنیادنانی توانست بۆ حكومه‌تی نیوخۆیی و ئه‌فسه‌رانی ئاسایش له‌بواری یه‌كخستنه‌وه و ئاماده‌باشی كۆمه‌ڵگا و له‌ئامێزگرتنی خێزانه گه‌ڕاوه‌كاندا. ئامانج له‌م به‌رنامه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگایه به‌و ئامڕاز و كارامه‌ییانه‌ی پێویستن بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر گرژییه‌كی نێو كۆمه‌ڵگا كه ئه‌گه‌ری هه‌بێت به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه‌كان بۆ نێو كۆمه‌ڵگاكانی خۆیان سه‌رهه‌ڵبدات.
عادل شه‌كور مو‌سا ئه‌لئامه‌رلی، سه‌رۆك شاره‌وانی قه‌زای ئامه‌رلی، وتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌كو هه‌نگاوێكی گرینگ لێی ده‌ڕوانرێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و خێزانه ئاواره‌كانیش. ئه‌م خێزانانه رووبه‌ڕووی پاراوێزخستن ده‌بنه‌وه و له دۆخێكی ناسكدان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن و كاولكاری زیاتر. ئه‌م پڕۆژه‌یه رۆڵێكی ئه‌رێنی هه‌یه چونكه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و له‌ئامێزگرتنی ئه‌م خێزانانه."
ئاڵا ژنێكی ته‌ڵاقدراوه و به ته‌نیا ده‌ژی. ئه‌م ژنه پاش ئه‌وه‌ی حه‌وت ساڵ له ئاواره‌بووندا ژیا، له كۆتایی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ دا گه‌ڕایه‌وه توز خورماتوو. له ٢٠١٤ دا ته‌مموز خورماتووی به‌جێهێشتبوو و له كه‌ركوك گیرسابووه‌وه و له‌ماوه‌ی جه‌نگی داعشدا له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌یدا ده‌ژیا. ئاڵا دوو كوڕی هه‌یه كه لایه‌نگری داعش بوون و له پرۆسه‌كانی ئازادكردنی ناوچه‌كاندا كوژران. ئالا‌ء گوتی:
"گه‌ڕانه‌وه یان نه گه‌ڕانه‌وه په‌یوه‌ندی به كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه و ده‌بێت خۆیان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، به‌ڵام ئامۆژگاری من ئه‌وه‌یه باشترین شێوازی ژیان بریتییه له دووباره تێكه‌ڵبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا."
زه‌ینه‌ب * حه‌وت منداڵی هه‌یه كه هه‌موویان ته‌مه‌نیان خوار هه‌ژده ساڵانه. خێزانی زه‌ینه‌ب، پاش ئه‌وه‌ی داعش له ٢٠١٤ دا كۆنترۆڵی خورماتووی كرد، خورماتوویان به‌جێهێشت و چوونه كامپی ئه‌لهۆڵ. به‌لای زه‌ینه‌به‌وه ژیان له كامپه‌كه‌دا یه‌كێك بوو له سه‌ختییه‌كانی ژیان و هاریكارییه‌كی زۆر كه‌میان پێده‌گه‌یشت. له كۆتایی ٢٠١٩ دا گه‌ڕانه‌وه بۆ دوز خورماتوو. زه‌ینه‌ب گوتی:
"كۆمه‌ڵگا تێده‌گات له‌وه‌ی منداڵه‌كانی من بێ تاوانن، منداڵه‌كانی من تاوانبار نین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكیان له‌گه‌ڵ داعش تێوه‌گلاوه."
خێزانه‌كه‌ی عایشه * له یازده كه‌س پێكهاتووه. هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیشیان نیه. ئه‌م خێزانه له‌ماوه‌ی پرۆسه‌كانی ئازادكردندا چوون بۆ به‌غدا و به‌هۆی نه‌بوونی ناسنامه‌ی دروسته‌وه توشی چه‌ندان كێشه بوونه‌وه. له ٢٠١٨ دا گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ڵاحه‌دین و دواتر له نیسانی ٢٠٢١ دا له خانووه‌كه‌ی خۆیاندا نیشته‌جێ بوونه‌وه. مێرده‌كه‌ی عائیشه له‌گه‌ڵ داعشدا تێوه‌گلابوو و كوژرا، ئه‌مه‌ش وایكرد خێزانه‌كه‌ی دووچاری گێچه‌ڵپێكردن و لۆمه‌كردن ببنه‌وه. عائیشه وتی:من هانی خێزانه‌كانی تر ده‌ده‌م بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و دووباره به ئاشتی بژینه‌وه و دۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه باشتر بكه‌ن."
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ڕێی پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی و یه‌كخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ٩٠٠٠ خێزان ده‌كات له چوار ناوچه‌ی عێراقدا، له‌گه‌ڵ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیشدا. ئه‌م پرۆژه‌یه له ناوچه‌كانی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دیندا پشتیوانی له گه‌ڕانه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كان و ئه‌و خێزانانه‌ش ده‌كات كه گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بووبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌شدا كه زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستی توندوتیژی ڕه‌گه‌زی و دۆخی سه‌ختی ئابووری بوونه‌ته‌وه به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه. گشت ئه‌مانه‌ش، به‌سووپاسه‌وه، به‌هۆی پشتیوانی حكومه‌تی یابانه‌وه هاتووه‌ته دی.
PUKmedia راگه‌یاندنی یۆنامی له‌عیراق
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28