riklam

یەكێتی بەردەوام لەخەمی ناوچە دابڕێندراوەكاندا بووە

ی ن ک 12:52 AM - 2022-01-13

لەماوەی رابردوودا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبەرنامەی ستراتیژی گرنگی بەچارەسەری كێشەو كەموڕیەكانی ناوچە دابڕێندراوەكان داوە.
لەو بارەیەوە دكتۆر كامیل جەمیل جێگری لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەكانی مەڵبەندی 16 ی ڕێكخستنی حەمرین بە PUKmedia ی ڕاگەیاند:لە دوای ڕوداوەكانی ڕیفراندۆمەوە یەكێتی نیشتمانی كورستان لە سەر دەستی هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی گرنگی زیاتری بەو ناوچانە و هاوڵاتیەكانی داوە بە تایبەت قەزای خورماتوو و لە ماوەی ڕابردودا هاوكاری مادی و مەعنەوی شارەكەی كردوە و بڕیارشە لە داهاتودا هاری زیاتری قەزای خورماتوو.

هەر لەو بارەیەوە بەشێك لە هاوڵاتیان و گەنجانی خورماتوو بە PUKmedia یان ڕاگەیاند:یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دوای ڕوداوەكانی 2017 ەوە هاوكاری قەزای خورماتوو كردوە بە تایبەت بافڵ تاڵەبانی و گەنجی زیاتری هێناوەتە پێشەوە بۆ ڕیزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و گرنگی زۆری داوە،و داواكارین هەوڵی زیاتر بدەن و كاری باشتر بكەن چونكە قەزای خورماتوو گرنگی خۆی هەیە و لە هیچ لایەكەوە بە پێ پیویست ئاوڕی لێ نادرێتەوە.
PUKmedia  عەدالەت میعاد 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket