}

وەزارەتی كشتوكاڵ كار بۆ هەناردەكردنی بەرھەمی ناوخۆ دەكات

ئابوری 09:44 PM - 2022-01-12

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رایدەگەیەنێت، كار لەسەر ئەوە دەكەن كە بەرھەمی ناوخۆیی لە بازاڕەكانی ھەرێم و عیراقدا ساغبكەنەوە و لەگەڵ كۆمەڵێك وڵاتیش لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی بەرھەمی ناوخۆیی ھەناردەی دەرەوە بكەن.

وتیشی: ئەمساڵ پلانمان داناوە بەرھەمی ناوخۆ زیاد بكرێت و بەرھەمەكان لە بازاڕی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان و بازاڕەكانی خواروو و ناوەڕاستی عیراق ساغبكەینەوە و كاریش بۆ ئەوە دەكەین كە بەرھەمی ناوخۆ ھەناردەی دەرەوەی وڵات بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش كاری بەردەوام دەكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد: ھەوڵەكان بەردەوامن و كاری بۆ دەكەین لەگەڵ كۆمەڵێك وڵات كە دەیانەوێت بەرھەمی ئێمە وەربگرن و گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەین، لەگەڵ كۆمپانیا ئیماراتییەكانیش لیژنەیەكی ھاوبەش دانراوە بۆ ئەوەی پێكەوە دانیشین و بزانین چۆن بتوانین ئەو ھەنگاوەی دەستمان پێ كردووە، جێبەجێی بكەین، مەرج نییە تەنھا ھەناردەكردنی بەرھەمی ناوخۆ بێت، بەڵكوو ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیاكانی ئیمارات بۆ ئەوەی لە بواری كشتوكاڵ كار بكەن و نوێنەریان ھاتووە بۆ ھەرێمی كوردستان و لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی كاری پێكەوەیی بكەین.

PUKmedia بیلال بارزان-هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket