riklam

فەرەنسا بەرزترین رێژەی توشبوون بەکۆرۆنا تۆماردەکات

جیهان 07:03 PM - 2022-01-12

دەسەڵاتی باڵای  تەندروستی  فەڕەنسا ، ڕۆژی  11/1/2022 ڕایگەیاند کە  368 هەزار و 149 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بووە  لە 24 سەعاتی ڕابردودا ، ئەمەش  بەرزترین  ڕادەی  توشبووانە  لە دوای  ڕۆژی  5-1-2022 وە ، کە لە 3 سەد هەزار تێپەڕی ئەوەبوو  تەنها لەو ڕۆژەدا  332 هەزار کەس بەو ڤایرۆسە تۆمارکرا .

بەرپرسێکی دەسەڵاتی باڵای تەندروستی فەرەنسا ڕایگەیاند: کە ڕۆژی سێشەممە 11 ی مانگی کانوونی دووهەمی 2022 ، بەرزرتین ڕادەی توشبووان بە کۆرۆنا، تۆمارکراوەو ژمارەی توشبووان تەنها لە  24 سەعاتی ڕابردودا گەیشتە 368 هەزار و 149  توشبوو بە پەتای کۆرۆنا شێوەی  ئومیکرۆن، هەروەها  ئەو بەرپرسە وتی کە  ڕاژەی بەرزبوونەوەی توشبووان لە هەفتەیەکدا گەیشتۆتە 280 هەزار  تووشبو .

حکومەتی فەرەنسا ، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕوانامەی ڤاکسین ئەکاتە مەرج  بۆ هەرکەسێک بیەوێت ، بچێت بۆ  شووێنە گشتیەکان  و بۆ باڕ و ڕێستۆرانت و شوێنە داخراوەکان وەک هۆڵی شانۆ و سینەماکان یان ئاهەنگی موزیک ، لە پێشتردا  تەنها  بڕوانامەی  تەندرووستی  بەس  بوو ، یان  بڕوانامەی  پشکنین  لە  ڤایروسی  کۆرۆنا  کە  بچنە  هەموو ئەو شوێنانەی  هاووڵاتی پێی خۆشبوایە .

 

PUKmedia حەمە عوسمان 
فەرەنسا 
س/ فەرەنس 24 .
لو پاریزییان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket