riklam

بەئامادەبوونی لێپرسراوان پرسەی محەمەد مەلا مەعسوم بەڕێوەچوو

ی ن ک 05:18 PM - 2022-01-12

بەیانی ئەمڕۆ 12-1-2022، تەرمی محەمەد مەلا مەعسوم برای د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق گەڕێنرایەوە شاری كۆیە، بە ئامادەبوونی چەندین لێپرسراوی حزبی و حكومی و دۆست و هاوڕێیانی و دانیشتوانی كۆیە لە مەڕاسیمێكی شایستەدا لە بناری چیای هەیبەت سوڵتان  بەخاكسپێردرا.

محەمەد مەلا معسوم ساڵی 1944 لە شاری كۆیە لە بنەماڵەییەكی پێشەنگی خەبات و تێكۆشانی كوردایەتی، كە لە شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا رۆڵی سەنگین و بەرچاویان هەبووە لە دایك بووە و خوێندنی  سەرەتای و ئامادەیی لە كۆیە و بەغدا تەواوكردووە، وەك هاوڕێ دێرینەكانی محەمەد مەلا مەعسوم ئاماژەی بۆ دەكەن، كۆچردوو لە تەمەنێكی لاوییەوە بیری كوردانە لە ناخیدا چەكەرەی كردووە و چەندین كاری رێكخستنی نهێنی لە رێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  ئەنجامداوە بەهۆی ئاشكرابوونییەوە  ساڵی 1986 بۆ ماوەی ساڵێك  رژێمی بەعس زیندانی كردووە.

رۆژی 6-1-2022، تێكۆشەری دێرین محەمەد مەلا مەعسوم برای  د. فوئاد مەعسوم دەستەی  دامەزرێنەری  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لەوڵاتی بەریتانیا كۆچی دوایی كرد.

PUKmedia كاروان نازم


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket