riklam

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: كوردستانی نوێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیر و قه‌ڵه‌می جیاوازه‌

کوردستان 10:49 AM - 2022-01-12

به‌بۆنه‌ی سی ساڵه‌ی ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی پیرۆزباییه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌: 
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر، میدیاكاران، نووسه‌ران و خێزانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ.
به‌بۆنه‌ی سی ساڵه‌ی ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م، ھیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازم.
كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌م میدیای نووسراوی دوای راپه‌ڕین، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بۆ ھه‌رێمی كوردستان و نووسه‌ران و خوێنه‌ران، كه‌ به‌درێژایی سێ ده‌یه‌ی ته‌مه‌نی به‌رپرسیارانه‌ و پیشه‌ییانه‌ خزمه‌تی كردووه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی ھه‌واڵ و زانیاری بووه‌ و وه‌ك مینبه‌رێكی سه‌نگین په‌یامی میدیایی گه‌یاندووه‌، كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر و قه‌ڵه‌می جیاوازی ھه‌مه‌چه‌شنه‌ی كورده‌واری بووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ بووه‌ ئه‌م میدیا ئازیزه‌ی پێناسراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنی یه‌كێتی، كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ و یه‌كخستنی خیتابی میدیایدایه‌، كوردستانی نوێ ئه‌ركێكی قورسی له‌سه‌ر شانه‌ كه‌ به‌پێی پێویستی قۆناغه‌كه‌ خۆی نوێبكاته‌وه‌ و به‌ سیاسه‌تێكی نوێشه‌وه‌ درێژه‌ به‌ خزمه‌ته‌كانی بدات، و ببێته‌ سه‌كۆی كۆكه‌ره‌وه‌ی ھه‌موو رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و خاوه‌ن بیروبۆچوونه‌ جیاوازه‌كان و پێكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت بیری ئازا و ئازاد و بوێر بن، بۆ ھه‌نگاوه‌كانی داھاتووشتان ھاوپشت و ھاوكارتان ده‌بم.

دووباره‌ پیرۆزتان بێت.
ھه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌تووبن.

دڵسۆزتان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
١٢ی ١ی ٢٠٢٢
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket