riklam

مەکتەبی رێکخستن پیرۆزبایی لە ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکات

ی ن ک 12:37 AM - 2022-01-12

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ یادی ٣١ ساڵەی رۆژنامەی کوردستانی ئاڕاستەی سەرنوسەرو ستافی رۆژنامە کرد.

بروسکەی پیرۆزبای  مەکتەبی ڕێکخستن

بەبۆنەی  سییەمین سالەی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستانی نوێ

بەڕێزان سەرنوسەر و کادرو کارمەندانی کوردستانی نوێ

بەبۆنەی سییەمین سالەی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستانی نوێ  وە بەناوی لێپرسراوو تەواوی کادرو کارمەندانی مەکتەبەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبای  یادی 30هەمین ساڵەی دەرچونی کوردستانی نویی ئازیزتان ئاراستەدەکەین،هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆدەخوازین .
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ،وەک یەکەمین رۆژنامەی نوسراوی دوای ڕاپەڕین  یەکێکە لەسەروەریەکانی یەکێیتی نیشتمانیی کوردستان و پردی گەیاندنی ھەوال و زانیاری ڕاست و دروست و باوەڕ پێکراو بووە بۆ کۆمەلانی خەلکی کوردستان،
مالێکیش بووە بۆ نوسەران و ئەدیبان و ڕۆژنامەنوسان تالەڕێگای ئەم میدییا کاغەزییەوە  ڕاو بۆچونی خۆیان ئازادانە بخەنەڕوو .
 هیوادرین ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ھەمیشە لەگەشەکردن و بەرەو پێشچوندابێت.
بۆ ئێمەش وەک مەکتەبی ڕێکخستن ھەمیشە خۆمان بە پشتیوانی ئەم ڕۆژنامە ئازیزە دەزانین.

دوبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین ھیوای سەرکەوتن وبەرەوپێشچونتان بۆدەخوازین 

 مەکتەبی ڕێکخستن 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket