riklam

لێبرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتی پیرۆزبایی لەرۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکات

ی ن ک 12:33 AM - 2022-01-12

بەبۆنەی یادی ٣١ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ- وە حەسیبە عەبدوڵڵا ل.بۆردی پێکهاتەکانی ی.ن.ک پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی رۆژنامەکە کردوە.

بۆ/ بەڕێزان لەمەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی
بەڕێزان خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەر و دەستەی نوسەران و ڕۆژنامەنوسانی کوردستانی نوێ
بابەت/ پیرۆزبایی

دوای سڵاو و ڕێز..
بەپێویستی دەزانین بەناوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتی گەرمەترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێ بکەین لەساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیز.
31 ساڵە کوردستانی نوێ خوێندنگەیەک بوە بۆ پێگەیاندنی کادری میدیایی کارا وکارامە و ناوەندێک بووە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی حزبی و لەهەمان کاتیشدا مینبەرێکی ڕاستگۆیانەی بوێریش بووە بۆ ئاشناکردنی خوێنەرانی بەدواین گۆڕانکاریەکان لەڕێی هەواڵ و ڕاپۆرت و ریپۆرتاژ و بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و ...هت،كەئەکادیمییانە کار و خزمەتی  خەڵکی کوردستانی کردوە..
زیاتر لەسێ دەیە خزمەتتان بەڕۆشنبیری کوردی و ڕەوتی ڕوناکبیریی لەکوردستان کردوە و  بەربڵاوترین مەوداکانی ئازادی لەکوردستانی نوێوە سەرچاوەی گرتووه.
لەساڵیادی دەرچونی کوردستانی نوێ-دا بەهیواین ساڵی نوێ ساڵی پێشکەوتنی زیاتر و گەشەسەندنی زیاتر بێت بۆ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ..
بەهیوای بەردەوامی بۆ کوردستانی نوێ لەهەموو بوارەکاندا.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا..

حەسیبە عەبدوڵڵا
ل.بۆردی پێکهاتەکانی ی.ن.ک
کەرکوک ١٢/١/٢٠٢٢

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket