riklam

نیوەی دانیشتوانی ئەوروپا تووشی ئۆمیكرۆن دەبن

جیهان 10:08 PM - 2022-01-11

بەرپرسێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوام بێت نیوەی دانیشتوانی ئەرووپا تووشی پەتای ئۆمیكرۆن دەبن.

هانس كلوگە بەڕێوەبەری ناوچەی ئەوروپا لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات كە شەپۆلێكی گەورەی تووشبوون بە پەتای ئۆمیكرۆن لە ڕۆژئاوای ئەوروپا بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دەستیپێكردووە و ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت تا دوو مانگی داهاتوو نیوەی دانیشتوانی ئەوروپا تووشی ئۆمیكرۆن دەبن. 

لەسەرەتای ساڵی 2022 وە تا ئێستا زیاتر لە حەوت ملیۆن كەس لە ئەوروپا تووشی ئۆمیكرۆن بوون و تائێستا نیشانەكانی ئۆمیكرۆن لە 53 وڵاتی جیهان دەركەوتووە. 
PUKmedia ئاژانسەكان   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket