riklam

ڕوسیا: هیچ پلانێكمان بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا نییە

جیهان 09:42 AM - 2022-01-11

سێرگی ریابكۆف بریكاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی هیچ پلان و بەرنامەكەی بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا نییە.

پاش كۆبوونەوەی 7 سەعاتەی بەرپرسانی ئەمریكی و روسی سەبارەت بە كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان دوو وڵات، سێرگی ریابكۆف بریكاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە میدیاكانی ڕاگەیاند: بە ئەمریكییەكانمان ڕاگەیاندووە كە روسیا هیچ بەرنامە و پلانێكی بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا نییە. 

هاوكات وێندی شێرمەن بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە واشنتۆن پێشنیاری روسیا بۆ ڕەتكردنەوەی ئەندامبوونی ئۆكرانیا لە ناتۆ ڕەتدەكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە لەئەگەری هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا باجەكەی بۆ روسیا قورس دەبێت. 

لە ئێستا زیاتر لە 100 هەزار سەربازی ڕوسی لەسەر سنووری نێوان روسیا و ئوكرانیا جێگیركراون. 
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket