riklam

توركیا راهێنانی سیستمی بەرگری بە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەكات

جیهان 08:26 PM - 2022-01-10

سوپای توركیا راهێنانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بەهێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەپارێزگای ئدلب دەكات.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردوە:" سوپای توركیا هێزەكانی بەناو ئۆپۆزسیۆن بە سیستمی بەرگری ئاسمانی رادەهێنێت".
رونیشكراوەتەوە:" ژمارەیەك ئەفسەری سوپای تورگیا لەسەربازگەی مەستومە لەسنوری پارێزگای ئدلب  راهێنان بە 150 چەكداری سەربە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەكەن".
ئاماژە بەوەشدراوە:" ئەوە تەنها قۆناغی یەكەمەو بەپێی زانیاریەكان ئەو جۆرە راهێنانە درێژەی دەبێت و ژمارەیەكی زیاتر بەو جۆرە سیستمە و چەكەكانی تر راهێنانیان پێدەكرێت".
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket