riklam

پێشبینی ده‌كرێت نرخی نه‌وت بگاته‌ 90 دۆلار

جیهان 07:13 PM - 2022-01-10

بانكی (یو بی ئێس)ی سویسری پێشبینی ده‌كات، نرخی نه‌وت‌ و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت‌و دابه‌زینی یه‌ده‌گی نه‌وتی ستراتیژی، به‌رزببێته‌وه‌ بۆ سه‌رووی ئاسته‌كانی ساڵی 2019‌و پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.

بانكی (یو بی ئێس) راپۆرتێكی به‌ناونیشانی (پێشبینییه‌كانی وزه‌ بۆ ساڵی 2022) بڵاوكرده‌وه‌‌و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی  2021 دا نرخی نه‌وت‌ و غاز به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 61 به‌رزبونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا كه‌رتی وزه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مساڵدا بچێته‌ قۆناغی گه‌شه‌كردنه‌وه‌.

ڕاپۆرته‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌ ساڵی 2021 دا خواست له‌سه‌ر غازی سروشتی‌و خه‌ڵوز گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی‌و خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاویش نزیكبۆته‌وه‌ له‌ ئاسته‌كانی ساڵی 2019، هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ بۆ سه‌رووی ئه‌و ئاسته‌ش به‌رزبێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نرخی نه‌وتیش ڕاپۆرته‌كه‌ی بانكی (یو بی ئێس) پێشبینی كردوه‌، گه‌شه‌ی ئابووری جیهان ده‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برنت له‌ ئه‌مساڵدا له‌نێوان 80 بۆ 90 دۆلار ده‌بێت‌ و ساڵی داهاتووش به‌هۆی دابه‌زینی نه‌وتی كۆگاكراو نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket