riklam

شارەزوور.. موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دەگەڕێتەوە بانکی قەزاکە

کوردستان 06:52 PM - 2022-01-10

بانکی شارەزوور لەقەزای شارەزوور ئەوەی راگەیاند مووچەی زۆرینەی خاوەن پێداویستی تایبەتی قەزای شارەزوور گەڕاوەتەوە بۆ بانکەکەمان.

هەرێم حەمە ساڵح بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: توانیمان  مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەتی ئەو کەسانەی کە چەندین ساڵە هاتووچۆی سلێمانی دەکەن بگوازینەوە بۆ بانکەکەمان، کە پێشتر هەوڵی زۆریان داوە ئەمە لە کاتێکدا لە ڕووی ئیدارییەوە پەیوەندیدار نیە بە ئێمەوە ،بەڵام وەک خزمەتێکی بچووک بە دانیشتوانی  قەزاکەمان پێی هەستاین.

وتیشی: وەک چۆن توانیمان لە مانگەکانی پێشوودا مووچەی مووچە خۆرانی (خانەنشینی پێشمەرگە دێرین. کەس و کاری ئەنفالکراوان)  بگوازینەوە بۆ بانکەکەمان، ئەو موچە خۆرانە بۆ وەرگرتنی موچەکانیان پارەیەکی زۆریان بۆ  هاتووچۆ کردن خەرج دەکردو خەتەری ڕێگا و بان لەسەر ژیانیان هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد کە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە مووچەی ئەم مانگەوە واتە مووچەی مانگی 12/2021 لە بانکی شارەزوور مووچەکانیان وەردەگرن. 

 ئەوەشی خستەڕوو:  لەداهاتوو هەوڵی گواستنەوەی موچەی خانەنیشینی هێزەکانی 70 لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بۆ بانکی شارەزوور لەقەزاکە ئەدەین .



PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان/شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket