riklam

ڕێکارەکانی دابەشکردنی غاز رێکدەخرێتەوە

کوردستان 05:47 PM - 2022-01-10

لە سنوری ئیدارەی گەرمیان رێکارەکانی دابەشکردنی غازی شل رێکدەخرێتەوەو هەوڵی چارەسەرکردنی کیشەی کەمی غاز دەدرێت.

ئەمڕۆ یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان لەگەڵ هۆبەی بەرهەمە نەوتییەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی چەند ڕێکارێک بۆ دابەشکردنی غازی شل کۆبووەوەو بڕیاردرا:

ـ کارگەکانی پڕکردنی بوتڵی غازی شل لە ژێر چاودێری فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیماندا ئەو بڕە غازەی بۆیان دابیندەکرێت لەماوەی یەک هەفتەدا و بە سێ وەجبە بەسەر بریکاراندا دابەشدەکرێت.

- بریکارانی فرۆشتنی غازی شل لەژێر چاودێری ئەنجومەنی گەڕەکدا دابەشیدەکەن بەسەر هاوڵاتیاندا.

- ڕۆژانە بە گوێرەی پێویستییان غازی شل بۆ نانەواخانە و چێشتخانە و خواردەمەنی و کێڵگەکانی پەلەوەر دابین دەکرێت.

ـ نرخی یەک بوتڵ غازی شل بریتیە لە ٧٥٠٠ دینار.

ـ لەماوەی هەفتەیەکدا بۆ سنووری ئیدارەی گەرمیان بەنزیکەیی (١٤) تانکەر غازی شل دابینکراوە و بەنزیکەیی بۆ هەر ڕۆژێک  ٣٤ تۆن  واتا ٢٨٠٠ بوتڵ دەکات.

 

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket