riklam

هه‌نارده‌كانی ئێران بۆ عیراق زیادیكردوه‌

عیراق 05:29 PM - 2022-01-10

پارێزگاری شاری ئازادكان له‌ پارێزگای خوزستانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌،  هه‌نارده‌كانی ئێران بۆ عیراق زیادیكردوه‌.

حه‌مید سیلاوی پارێزگاری شاری ئازادكان له‌ پارێزگای خوزستانی ئێران رایگه‌یاند: قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كانیان بۆ عیراق له‌ 9 مانگی رابردووداو له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری چه‌زابه‌وه‌ بۆ عیراق زیادیكردووه‌.

راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 9 مانگی رابردوودا 316 هه‌زارو 161 تۆن كاڵاو شمه‌كیان له‌ كه‌ره‌سته‌ی خۆراكی و بیناسازی و سه‌وزه‌و میوه‌ له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری (چه‌زابه‌)وه‌ هه‌نارده‌ی عیراق كردوه‌و بڕی هه‌نارده‌كردنی كاڵاشیان له‌و ده‌روازه‌یه‌وه‌ له‌سه‌دا 448 زیادیكردووه‌.

ده‌روازه‌ی سنووری (چه‌زابه‌) له‌ساڵی 2009وه‌ له‌نێوان عیراق و ئێراندا كراوه‌ته‌وه‌و به‌ده‌ر له‌ئاڵوگۆری بازرگانی، تایبه‌تكراوه‌ به‌ سه‌ردانی گه‌شتیاران له‌نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌ پیاوانی خاوه‌نكارو بازرگانان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket