riklam

به‌رده‌ڕه‌ش.. وه‌رزی چاندنی په‌تاته‌ ده‌ستیپێكرد

کوردستان 05:19 PM - 2022-01-09

چاندنی په‌تاته‌ له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێكرد.

ئه‌ندازیار عه‌بدولوھاب كه‌مال به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌رزی چاندنی په‌تاته‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌مه‌ش دوایی ئه‌وه‌ دێت جۆتیاران بنه‌ تۆی خۆیان له‌ سارتكه‌ره‌وه‌دا ھه‌ڵگرتووه‌ یان بنه‌تۆیان كریووه‌.

 وتیشی: ئێمه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین 17ھه‌زار دۆنم زه‌وی له‌ به‌رده‌ره‌ش بچێنرێت به‌ په‌تاته‌ ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردو زۆر زیاتره‌ رێژه‌ی به‌رھه‌مێنانیش زیاد ده‌كات له‌به‌ر دوو ھۆكار ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ كه‌شوھه‌وای له‌باره‌ ھه‌م خاكه‌كه‌ی به‌ پیته‌و شیاوه‌ بۆ په‌تاته‌ ده‌توانم بڵێم نیوه‌ی زیاتری به‌رھه‌مھێنانی په‌تاته‌ له‌م ده‌ڤه‌ره‌یه‌ . 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، په‌تاته‌ زۆر جۆری ھه‌یه‌ ھه‌موو جۆره‌كانی له‌م ده‌ڤه‌ره‌ ده‌چێنرێت.

PUKmedia كۆسره‌ت كه‌تۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket