riklam

په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ له‌ كاره‌ هه‌ره‌له‌پێشینه‌كانی په‌رله‌مان ده‌بێت

عیراق 04:55 PM - 2022-01-09

كاندیدێكی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 10/10 ی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵه‌وه‌، په‌رله‌مان مافی چاودێریكردن و به‌دواداچوونی كاروباره‌كانی حكومه‌تیان هه‌یه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات له‌دوای سوێند خواردنیان و بوونیان به‌په‌رله‌مانتار، كاربۆ  ئاماده‌كردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ له‌م قۆناغه‌ په‌سه‌ندبكرێت، له‌ نێویشیان پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانه‌.

د.گه‌یلان قادر كاندیدی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ده‌ستور دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی10/10 ی ساڵی رابردو، كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان مافی چاودێریكردن و به‌دواداچووی ئیشوكاره‌كانی حكومه‌تیان ده‌بێت و بۆیان هه‌یه‌ داموده‌زگاكان به‌سه‌ربكه‌نه‌وه‌.

وتیشی: له‌ دوای سوێند خواردنیان و بوونیان به‌ په‌رله‌مانتار به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی، كاربۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاساكان ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ.
د.گه‌یلان قادر راشیگه‌یاند: ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاری له‌سه‌ر بكرێت، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانه‌یه‌، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ئا‌‌ڕاسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت.

كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق روونیشیكرده‌وه‌: جگه‌ له‌ بودجه‌، پێویسته‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ره‌تای كاره‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆی په‌سه‌ندبكات، تاكو به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ كاره‌كانی ئه‌نجامبدات. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ ته‌واوبكرێت كه‌ له‌ خولی رابردوو نه‌تواندرا یه‌كلابكرێته‌وه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket