riklam

هه‌ولێر.. سێ نامیلكه‌ی شیعر بڵاوكرایه‌وه‌

ئەدەب و هونەر 10:12 PM - 2022-01-08

ئێواره‌ی شه‌ممه‌ ،8-1-2022 ، له‌هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو له‌هه‌ولێر، به‌سه‌رپه‌رشتی ماڵی كتێب بۆ رۆشنبیری كۆڕێك بۆ شاعیر ئاریان ئیبراهیم ساز كرا.
 له‌وكۆڕه‌دا خاتووئاریان ئیبراهیم ،چه‌ند پارچه‌ شیعرێكی نامیلكه‌كانی خوێنده‌وه‌  كه‌ جێگای ره‌زامه‌ندی ئاماده‌بوان بوو. 
سه‌باره‌ت به‌چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌كان خاتوئاریان بۆPUKmedia دواو وتی: هه‌رسێ نامیلكه‌ شیعره‌كه‌م ، بگه‌رێوه‌خوێنی دڵم،توام الروح،په‌یف به‌رهه‌می ساڵێ رابردووه‌.بگه‌ڕێوه‌ شیعری كوردیه‌،توام الروح شیعری كوردی وه‌رگێرانه‌بۆ عه‌ره‌بی،په‌یڤ ،یش پێكهاتووه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی قسه‌ی جوانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هه‌رسێ زمانه‌كه‌،ئه‌م به‌رهه‌مانم پێشكه‌ش به‌ماڵێ كتێبكردوه‌،شیعره‌كوردیه‌كان باس له‌ به‌هێزی ژن ده‌كات له‌كۆمه‌ڵداهه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی  خۆشه‌ویستی نێوان ژن وپیاو ده‌كات.
خاتوئاریان ،خاوه‌نی پێنج نامیلكه‌ شیعرو ده‌یان وتاری ئه‌ده‌بی وڕاگه‌یاندنه‌، مامۆستای زانكۆیه‌ له‌كۆلێژی ئه‌ده‌بیات به‌شی ڕاگه‌یاندن له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین.

PUKmedia سه‌باح شكور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket