riklam

تێكۆشه‌رێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ماڵئاوایی كرد

ی ن ک 07:17 PM - 2022-01-08

هه‌واڵی ژیان ئاوایی  تێكۆشه‌رێكی تری بناری به‌مۆ "فه‌ره‌ج ڕ‌ه‌شید" ناسراو به‌ زمناكۆ  ڕ‌اگه‌یه‌نرا.

زمناكۆ یه‌كێك بوو له‌ كادرو ئه‌ندامه‌ چالاكه‌كانی ڕ‌ێكخستنه‌ نھێنیه‌كانی ناو شار، له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاكان له‌ ڕ‌ێكخستنه‌ نهێنیه‌كان  به‌شداری خه‌باتی سیاسی كردووه‌ ئه‌ندامێكی چالاكی ڕ‌ێكخستنه‌ نھێنیه‌كانی ناو شار بووه‌.
پاش ئاشكرابوونی هاوڕ‌ێكانی و دوای له‌سێداره‌دانیان، به‌ھۆی ھه‌وڵی شكاندنی ده‌رگای زیندان له‌ موسڵ كه‌ به‌شه‌ھیدانی (شكاندنی باستێله‌كه‌ی موسڵ ناسراون)، ئه‌میش بۆ درێژه‌دان به‌ خه‌باتی هاوڕ‌ێكانی و ئه‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌؛ زمناكۆ پێشمه‌رگه‌یه‌كی هێمن و خۆشه‌ویستی ناو هاوڕ‌ێكانی بوو دواجار ماڵئاوایی له‌ ژیان كردو بو به‌ شانازیه‌ك له‌ مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

PUKmedia ئه‌ركان شاوازی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket