riklam

د. بەرهەم سەردانی د. فوئاد مەعسوم دەکات

کوردستان 09:38 PM - 2022-01-06

بۆ گەیاندنی پرسەو هاوخەمی  د.بەرهەم ساڵح سەردانی د.فوئاد مەعسومی کرد و بارزانیش بەتەلەفون سەرەخۆشی لێکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی کانونی دووەم ،دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق لەشاری بەغداد بەمەبەستی گەیاندنی پرسەو هاوخەمی سەردانی ماڵی د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشوی عیراقی کرد و پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێزیان و خانەوادەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو محەمەد مەعسوم کرد .

لەلایەکی تریشەوە ئەمشەو مسعود بارزانی لەڕێگای تەلەفونەوە سەرەخۆشی لەبەڕێزیان کردو پەیامی پرسەو هاوخەمی خۆیانی بە د.فوئاد مەعسوم و بنەماڵەکەی گەیاند .

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket