riklam

شاری کەرە باڵدارەکان دەناسێنرێت

ئەدەب و هونەر 07:38 PM - 2022-01-06

ئێواری پێنج شەممە 6-1-2022 لەهۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لەکاروچالاکیەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، کۆرێکی ئەدەبی بۆ نووسەر کاروان عەلی سازکرد،

سەبارەت بەچاپ وبڵاوکردنەوەی کتێبی شاری کەرەباڵدارەکان لەوکۆرە، نووسەر باسێکی کورتی ناوەرۆکی کتێبەکەی روونکردەوەو وتی: کتێبەکە تایبەتە بە منداڵ و مێرد منداڵ لەسێ بەش پێکهاتووە، هۆنراوە، ئۆپەرێت، چیرۆک.

شاری کەرە باڵدارەکان ناوێکە لەرووی سایکۆلۆژییەوە بیری منداڵان بەرەو دنیایەکی تایبەت دەبات، ئەمەش ویستی ئەدەب وگەشەو پێشکەوتنخوازی ونووسەرانی منداڵانە تامنداڵ ژیرگۆش بکرێت.

چونکە ئەمڕۆ لەهەموو دنیا ئەرکی نووسەری منداڵە منداڵان ووشیاربکاتەوەو پەروەردەیان بکات.

هەرلە کۆڕەکە چەند نووسەرێک ناوەڕۆکی کتێبەکەیان هەڵسەنداند لەلایەنی سوودو کەموکوریەکان لەوانە، عەباس عەبدوڵا یوسف، دکتۆر سەروەر حەسەن، حوسێن عەبدولڕەحمان، غەریب پشدەری.

لەکۆتایدا کتێبەکە پێشکەش بەئامادەبوانکرا، کۆڕەکەش لەلایەن شاعیر مەسعود پەرێشان بەرێوەچوو.

 

PUKmedia سەباح شوکور 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket