riklam

عیراق.. ژنە ڕۆماننووسێك بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی كاندید دەكرێت

عیراق 02:39 PM - 2022-01-06

ڕۆماننووسێكی فەڕەنسی بە ڕەچەڵەك عیراقی بۆ خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵ بۆ ساڵی 2022 كاندید دەكرێت.

ئەنعام كجەچی یەكێك لەو ڕۆماننوسە عیراقیانەی كە ساڵانێكە لە فەرەنسی دەژی و لەناوەندە ئەدەبییەكانی ئەوروپا دەرەوشاوەتە و چەندین خەڵات لەوانە خەڵاتی پۆكەری عەرەبی وەرگرتووە.

ئەنعام ساڵی 1952 لەبەغدا لەدایكبووە و لەزانكۆی بەغدا ڕۆژنامەگەری خوێندووە و ساڵی 1979 بەمەبەستی تەواوكردنی خوێندن چووەتە پاریس و لەزانكۆی سۆربۆن دكتۆرای وەرگرتووەو لەو كاتەوە وەك ڕۆژنامەنووس لە پاریس كار دەكات.

لەساڵی 1980 وە دەستی بە نووسینی ڕۆمان كردووە و زۆربەی ڕۆمانەكانی باس لە چیرۆكی عیراقییەكان دەكات كە لە تاراوگە دەژین، یان چیرۆكی ئەو عیراقییانە دەگێڕێتەوە كە لەعیراقەوە بەرەو ئەوروپا هەڵاتوون و خۆیشی یەكێكە لەو عیراقیانەی كە جەنگ هەڵاتووە و لە فەڕەنسا گیرساوەتەوە. ئەنعام ئازاری هاووڵاتیانی هەڵاتووی عیراق دەگێڕێتەوە. خاوەنی چەندین ڕۆمانە لەوانە" سواقی القلب"، "الحفیدە الامریكیە"، " تشاری"، " النبیژە". 

بەگشتی تێمای ڕۆمانەكانی ئەم نووسەرە چیرۆكی وڵاتەكەی خۆیەتی، هەر عیراقی كۆنەوە هەتا وەكوو سەردەمی ئێستا، باس لە ئەدەبی تاراوگە دەكات. 
PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket