تۆفیق وه‌هبی ئه‌و پیاوه‌ی خه‌می زمانی كوردی له‌كۆڵنابوو
کوردستان 06:43 PM - 2022-01-05
تۆفیق وه‌هبی به‌گی كوڕی مه‌عرووف له 1ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1891دا له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
هه‌ر منداڵ بووه كه باوكی كۆچی دوایی كردووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاره‌كه‌ی خۆی ته‌واو كردووه‌و له‌ساڵی 1904دا چۆته به‌غدا و خوێندنی ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی سه‌ره‌بازی به‌زیره‌كی ته‌واو كردووه.
ئینجا رووی كردۆته شاری ئه‌سته‌مبۆڵی پایته‌ختی وڵاتی عوسمانی بۆ ته‌واو كردنی خوێندنی باڵاتری، له كۆلێژی ئه‌ركان وه‌رگیراوه‌و بۆته ئه‌فسه‌ری روكن له سوپای عوسمانی.
كه جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌ساڵی 1914دا روویداوه، به‌شداری له شه‌ڕی چه‌نه قه‌لعه له ده‌رده‌نیل دا كردووه‌و له‌دواییدا ره‌وانه‌ی خوارووی ئێراق كراوه بۆ به‌شداریی كردن له‌به‌ره‌ی جه‌نگ له‌دژی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له شعێبه و له‌كاتی كشانه‌وه‌ی سوپای عوسمانی به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی به‌ریتانیا له مانگی ئه‌یلوولی 1917دا به‌شداریی كردووه له‌به‌ره‌ی جه‌نگی رومادی و كاتێكیش كه ئه‌و شاره كه‌وتۆته چنگ هێزه‌كانی ئینگلیز ئه‌م به‌خۆی و له‌شكره‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و شاری هیت كشاوه‌ته‌وه.
له‌ساڵی 1918دا گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌ی جه‌نگی فه‌لستین و پایه‌ی سه‌ره‌بازی به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ پله‌ی رائید و مه‌دالیای قاره‌مانی له‌سه‌كرده‌ی ئه‌ڵمان وه‌رگرتووه‌و ئه‌وه‌ی شایانی باسه زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی تیپی سوپای عوسمانی ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌ڵمان بووه، چونكه له‌و جه‌نگه‌دا عوسمانی و ئه‌ڵمانیا هاوپه‌یمان بوون له دژی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕه‌یان ده‌كرد.
كاتێك كه ئه‌و جه‌نگه جیهانییه به‌شكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هاوپه‌یمانه‌كانی له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 1918دا كۆتایی هات، تۆفیق وه‌هبی به‌گ گه‌ڕایه‌وه كوردستان و ئینجا چووه به‌غداو بووه یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره دیاره‌كانی كورد له‌دامه‌زراندنی سوپای ئێراق له رۆژی 6ی كانوونی دووه‌می 1921دا.
كاتێك كه شێخ مه‌حمودی حه‌فید له ساڵی 1922دا له هیندستان گه‌ڕێنرایه‌وه سلێمانی و بووه‌وه پاشای كوردستان، تۆفیق وه‌هبی به‌گ له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌ی 1922دا چووه پاڵ بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی كورد و كه ئه‌م بزووتنه‌وه و فه‌رمانڕاوه‌كه‌ی شێخی حه‌فیدیش به‌ده‌ستی ئینگلیزه‌كان له‌ناوبران، تۆفیق وه‌هبی به‌گ بۆ ماوه‌ی 42 رۆژ گیرا و كه ئازادكرا له دوا دوای ساڵی 1923دا كرا به كارگێڕی بزوتنه‌وه‌كان له شالیارێتی به‌رگری ئێراق و له‌مانگی ئابی 1925یشدا كرا به به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ربازی له به‌غدا و پله‌ی سه‌ربازی بووه موقه‌دده‌م و له‌ساڵی 1929 دا ناردرا بۆ ئینگلته‌ره بۆ به‌شداریی كردن له خولێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی شاره‌زایی سه‌ربازی و له‌ساڵی 1930دا پله‌ی عه‌قیدی پێدار و كرا به موته‌سه‌ریفی پارێزگاری سلێمانی، به‌ڵام
به‌ر له قه‌ومانی شه‌ڕه‌كه‌ی 6ی ئه‌یلوولی 1930ی به ده‌ركی سه‌رای سلێمانی له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه كه‌چی له‌ساڵی 1931 له‌دوا شه‌ڕی شێخ مه‌حموود له ئاوباریك له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمانڕه‌وایی ئێراق ماوه‌یه‌ك گیرا و تاوانی هاندانی خه‌ڵكیان بۆ داواكردنی فه‌رمانڕه‌وایه‌كی كوردی خسته‌پاڵ و ماوه‌یه‌ك بێ كار‌و فرمان مایه‌وه تاكو له‌ساڵی 1946 ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌ناو كورد كرا به شالیاری ئابووری ئێراق له شالیارییه‌كه‌ی حه‌مدی پاچه‌چی دا‌و دوای ئه‌وه‌ش تاكو ساڵی 1958 گه‌لێك جار به‌ناوی كورد كراوه به شالیاری به‌رگری و مه‌عاریف.
هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆفیق وه‌هبی
هاوسه‌ری تۆفیق وه‌هبی ناوی ئاسیا وه‌هبییه و كچی بازرگانی به‌ناوبانگ –ره‌زا ڕیزه‌لی-یه و خوشكی دكتۆر عبدالجبار ڕیزه‌لی یه، ئاسیا به یه‌كێك له‌و ژنانه داده‌نرێت كه كاریان بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژنان كردووه‌و دواتر له بواری پاێزگاریی منداڵاندا چالاكی زۆری هه‌بووه‌و له 1945 تا 1958 سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی ژنانی عێراقی كردووه ، ساڵی 1980 له له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌غداد و له ته‌كیه‌ی قادری له مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له به‌غداد به خاك سپێردراوه.
تۆفیق وه‌هبی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1958دا كراوه به ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی پیاوماقووڵانی ئێراق مجلس الاعیان و له‌دوای شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی ساڵی 1958 دا ئێراقی جێهێشتووه‌و چووه‌ته شاری له‌نده‌ن و دوا ساڵه‌كانی ژیانی لێ به‌سه‌ر بردووه‌و هه‌ر خه‌ریكی نووسینی مێژووی كورد و نووسینی بابه‌تی زمانه‌وانی كوردی بووه‌م تاكو له رۆژی 1984.01.05دا له‌و شاره له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌و ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و له‌سه‌ر راسپارده‌ی خۆی له‌چیای پیره‌مه‌گروون له ته‌نیشت گۆڕی پیاوچاكی كورد پیره‌مه‌گروون به‌خاك سپێردراوه.له‌مه‌ڕاسیمی به‌خاك سپاردنی مام جلال وشاعیری گه‌وره‌ی كورد شێركۆ بێ كه‌س وژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه‌وفه‌رمانده كه‌سایه‌تی جۆراوجۆر ئاماده‌بوون
به‌و بۆنه‌یه‌وه مام جه‌لال وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد
((به‌رهه‌مه‌كانی تۆفیق وه‌هبی ))
لێكۆڵینه‌وه و نووسینی له گۆڤاره‌كانی «دیاریی كوردستان» ، «گه‌لاوێژ» ، «ده‌نگی گێتیی تازه»، «سومر»، «پێشكه‌وتن» و «كۆڕی زانیاری كورد» و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش له
گۆڤاره‌كانی «كوردستان–1965» و «كوردیكا kurdica ١٩٦٨» و هی كۆمیته‌ی پێشخستنی كوردستان‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه. چیرۆكی بڵاوكراوه‌یشی هه‌ن. چاودێری زمانه‌وانیی گۆڤاری «ده‌نگی گێتیی تازه» بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌مین زه‌كی به‌گ‌دا ساڵی 1939 پێشڕه‌وی دامه‌زراندنی ڕادیۆی كوردی بوون له به‌غدا و سه‌رپه‌رشتیی زمانه‌وانیی كردووه. 1956 بووه به سه‌رۆكی شه‌ره‌فی «یانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردان» . 1958 بووه به سه‌رۆكی «جمعیه التڕلیف والترجمه والنشر العراقیه» كه گۆڤاری «الكاتب»ی ده‌ركردووه. پێشتر كانوونی دووه‌می 1948 ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنی «المجمع العلمی العراقی» بووه و به ئه‌ندامێكی كارا و به یه‌كه‌م جێگری سه‌رۆكی ئه‌و كۆڕه دانراوه. ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی جوگرافیای بریتانیاش بووه. ساڵی 1970 كه «كۆڕی زانیاریی كورد» دامه‌زراوه، كراوه‌ته ئه‌ندامی فه‌خری.
ساڵی 1923، به داوای وه‌زاره‌تی مه‌عاریف، ده‌ستی به دانانی ده‌ستووری زمانی كوردی كردووه. زمانه‌كانی توركی، فارسی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانیی زانیون و شاره‌زای فارسیی ناوه‌ند و كۆن و ئا‌ڤێستا و سانسكریتیش بووه. دوو كوڕی له‌پاش به‌جێ‌ماون: سزا پزیشكه و سروش هونه‌رمه‌ندی مۆسیقاژه‌ن.
مامۆستا تۆفیق وه‌هبی گه‌لێك په‌رتووكی به‌نرخی له‌باره‌ی زمان و مێژووی كوردستانی كۆن به‌زمانانی كوردی و توركی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی داناوه‌و زۆربه‌یانی چاپكردووه.
یه‌كه‌م: به‌رهه‌مه كوردییه چاپكراوه‌كانی:
1- ده‌ستووری زمانی كوردی - به‌غدا 1928، 114 لاپه‌ڕه‌یه
2- خوێنده‌واریی باو - به‌غدا 1933، 44 لاپه‌ڕه‌یه
قسنێك له كوردستان - به‌غدا 1947، 18 لاپه‌ڕه‌یه 4- فه‌رهه‌نگی كوردی - ئینگلیزی (هاوبه‌ش)، له‌نده‌ن 1965، 179
لاپه‌ڕه‌ی دووه‌م:
(( به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی به عه‌ره‌بی))
1- رجعیه المانیا و عباده القوه - به‌غدا 1942، 36 لاپه‌ڕه‌یه 2- الاێل و الاستگراد فی اێل معنی به‌غداد - به‌غدا 1950، 51 لاپه‌ڕه 3- قواعد اللغه الكردیه ج (1) بیروت 1956، 112 لاپه‌ڕه 4- قواعد اللغه الكردیه ج (2) بیروت 1956، 55 لاپه‌ڕه 5- التون كوپری - به‌غدا 1956، 28 لاپه‌ڕه 6- سخره من دربند بازیان الی تاسلوجه - به‌غدا 1956، 36 لاپه‌ڕه 7- حول مقال مسئوولیه الادیب الكردی للاستاژ عبدالمجید لگفی - به‌غدا 1973، 15 لاپه‌ڕه سێیه‌م: به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی به ئینگلیزی: 1- ئه‌شكه‌وتی گندۆك - به‌غدا 1949 2- پاشماوه‌ی میسرازئیه‌كان (ئێزدییه‌كان) له‌نده‌ن 1962 3- خوێندنی كوردی - به‌شی یه‌كه‌م له‌نده‌ن 1968 ئه‌وه‌ی شیاوی باسه مامۆستا تۆفیق وه‌هبی به‌گ له‌دوای دامه‌زراندنی كۆڕی زانیاری كورد له ساڵی 1971دا به ئه‌ندامی شانازی هه‌ڵبژێردراو گه‌لێك لێكۆڵێنه‌وه‌ی گۆڤاری كۆڕدا نووسی
تۆفیق وه‌هبی و زمانی كوردی
هه‌رچه‌نده له ڕووی ده‌ربڕین و نوسینه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ك ڕێنوسی ئێستا باس بكرێت ئه‌وا ده‌كرێت بگوترێت نوقسانی و كه‌لێنی زۆری هه‌یه، به‌ڵام بۆ ساڵانی بیسته‌كان ئه‌وه‌نده زۆر بووه كه هیچ كه‌سێك له‌وشێوه‌ی پێنه‌كراوه. ساڵی 1924 به زمانی عه‌ره‌بی بابه‌ته‌كانی له‌سه‌ر زمانی كوردی نوسیوه له گۆڤاری –دیاری كوردستان- دا، دواتر چه‌ندین ڕێسای بۆ زمانی كوردی داناوه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه له‌بری پیتی عه‌ره‌بی باشتره پیتی لاتینی به‌كاربهێنرێت و به‌شێك له ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌و بۆچوونه‌وه‌ی به كاریگه‌ری توركه‌كان ده‌زانن.
له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز سووری هه‌بوو كه هه‌موو كارێكی مه‌عاریفی به‌ده‌ست بووه، ناڕازیی بووه له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی پیتی لاتینی دا و پێی وابووه كه ده‌بێت پیتی عه‌ره‌بی به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام كورد له‌ژێر هه‌ژموونی رۆشنبیریی عه‌ره‌بیدا بمێنیێته‌وه.
حوسری دوای ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م هه‌وڵ و پێداگریی وه‌هبیدا شكست ده‌هێنێت، په‌نا بۆ كارتی دین ده‌بات بۆ شكستپێهێنانی پرۆژه‌كه‌ی وه‌هبی. له یاداوه‌رییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت نامه‌یه‌كم بۆ زۆربه‌ی شێخ و مه‌لا كاریگه‌ره‌كانی كورد نارد و له‌نامه‌كه‌دا
نوسیم كه تۆفیق وه‌هبی دژه دین و ماسۆنییه و ده‌یه‌وێت ئه‌لفوبێی قورئان بگۆڕێت به ئه‌لفوبێی كافران و كورد له ئیسلام داببڕێت.
حوسری ده‌ڵێت له خوتبه‌ی جومعه‌دا زۆربه‌ی مه‌لاكان په‌یامه‌كه‌ی منیان گه‌یاند و هێرشیان كرده سه‌ر وه‌هبی و وه‌ك كافر و ماسۆنی و دژه دین كه‌ده‌یه‌وێت كورد له دین وه‌ربگێڕێت وه‌سفییان كرد و نامه‌شییان بۆ وه‌زیر نارد كه كورد ئه‌لف و بێی لاتینی ناوێت. ناچار وه‌زیر و پاشه‌كشه‌ی كرد و ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بۆ كتێبه مه‌نهه‌جییه‌كانی كوردی سه‌پێنرا.
ساڵی 1958 له‌كاتێكدا كه ڕژێمی پاشایه‌تی له عێراق كۆتایی هاتووه‌و بووه‌ته كۆماری ئه‌و له‌وڵاتی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ مێجه‌ر ئادمۆنز سه‌رقاڵی دانانی فه‌رهه‌نگێكی هاوبه‌شی نێوان كوردی و ئینگلیزیی بوون.
سه‌رچاوه‌كان
سدیق ساڵح ،تۆفیق وه‌هبی (31/12/1891 – 5/1/1984)،سایتی خاك
ئارام ڕه‌فعه‌ت،سه‌ده‌یه‌ك خه‌ڵه‌تاندنی به‌رده‌وام"
تۆفیق وه‌هبی و ساتیع حوسری.. شه‌ڕ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دوارۆژی كورد
تۆفیق وه‌هبی پیاوێك له زانست
ساڵح بێچار،تۆفیق
وه‌هبی پیاوێك له زانست،كوردستانی نوێ
د.جه‌بار قادر
،سه‌ره‌تاكانی خوێندنی كوردی له عێراق و كێشه‌كانی
نێوان تۆفیق وه‌هبی و ساتیع ئه‌لحوسه‌ری
توفیق وه‌هبی له بیره‌وه‌رییه‌كانی د.نوری تاڵه‌بانی" دا ،كۆڕێك له‌ئه‌كادیمیای كوردی، كه رۆژی چوار شه‌ممه 2013/2/13، له‌هۆڵی مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی
بۆد.نوری تاڵه‌بانی" رێكخرا.
تۆفیق وه‌هبی سایتی كورد پیدیا
PUKmedia ئاماده‌كردنی /كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25