روماڵی هه‌واڵ.. سلێمانی – هه‌ولێر ، ئاسمان و رێسمان
کوردستان 02:26 PM - 2021-12-26
رێگریكردن له رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌ولێر بۆ رۆماڵی هه‌واڵ، له‌حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزاریش له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و دیارده‌یه له زۆنی زه‌رد نیگه‌رانی كردوین و به‌دواداچوونی جدی بۆ ده‌كه‌ین و ناكرێت له‌هه‌رێمی كوردستان بانێك دوو هه‌وابێت، له زۆنی سه‌وز ئه‌و په‌ڕی ئازادیی هه‌بێت و له‌زۆنی زه‌ردیش رێگری تۆقاندن هه‌بێت، هه‌روه‌ها سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بیری ئازاد‌و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری به‌مێشوه‌یه بڕوات، له‌هه‌ولێر ده‌بێت فاتیحا بۆ میدیای كوردی بخوێنین.
رێز له‌یاساكانی په‌رله‌مان ناگیرێت
په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی 2013 دا یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری بۆ رۆژنامه‌نوسان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاسایی له‌دام و ده‌زگا حكومییه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان به‌ژماره 11 له 5-6-2013 ده‌رچواند، هه‌روه‌ها ئه‌م یاسایه به‌بڕیاری ژماره 16 ی ساڵی 2013 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ئه‌و كاته‌وه ده‌رچوێنراوه.
لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه دیارده‌یه‌كی زۆر خراپه كه له‌هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێت، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی رێگریان لێده‌كرێت بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه و لای هاووڵاتیان راستگۆییه‌كی زۆریان هه‌یه.
وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه له‌هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه پێشێلكردنی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه، هه‌روه‌ها پێشێلكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریشه له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆیه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و دیارده‌یه ده‌كه‌ین له زۆنی زه‌ردو كاری جدی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه، چونكه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م و دووه‌م نیه ئه‌و رێگرییانه له رۆژنامه‌نوسان له‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ست جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌نته‌ری میترۆ: ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر بینرا ته‌واو یاسا شكێنی بوو
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه دیاری حاجی محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستمانه ئه‌مساڵ پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان زیادیانكردوه، بڕیاریشه له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا به‌ره‌سمی ئاماره‌كان رابگه‌یه‌نین.
وتیشی: ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌كاتی گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی كۆچبه‌ران به‌رامبه‌ر چه‌ند كه‌ناڵێك كرا‌و رێگرییان لێكرا له‌رۆماڵكردنی، ته‌واو نایاسایی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و یاسای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری یه‌كناگرێته‌وه‌و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین.
داخستنی نوسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كان له‌زۆنی زه‌رد
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، چه‌ندینجار نوسینگه‌كانی كه‌ناڵی NRT و چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه له‌هه‌ولێرو دهۆك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و زۆنه‌وه داخراون و ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی ناو ئۆفیسه‌كانیاندا گیراوه‌و سوكایه‌تی به رۆژنامه‌نوسه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه له‌و دوو پارێزگایه كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كاتی داگیركردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی زۆنی زه‌رده‌وه رێگری له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرا‌و چه‌ند كه‌ناڵێكی تایبه‌ت به‌خۆیان نه‌بێت، هیچ كه‌ناڵێكی دیكه نه‌یده‌توانی به‌ئاشكرا رۆماڵی ئه‌و رووداوه گرنگه بكات.
داوای هه‌ڵوێستی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان بۆ PUKmedia وتی: بیری ئازاد و رۆماڵی ئازاد‌و كاركردن به‌ئازادی یه‌كێكه له‌و سیفه‌تانه كه مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بێت شانازی پێوه‌بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان دوو ژینگه‌ی زۆر جیاواز بۆ رۆژنامه‌نوسان هه‌یه و له‌زۆنی سه‌وز زۆر جیاوازتره له‌زۆنی زه‌رد، به‌ڵام له‌رستیدا رۆماڵی كاری رۆژنامه‌وانی یه‌ك ئاستی دیاریی كراوی هه‌یه‌و ناكرێت كه‌ناڵێك له كه‌ناڵێكی دیكه جیابكرێته‌وه، یان له‌شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه جیاوازبێت.
وتیشی: له زۆنی سه‌وز به‌روونی ئه‌و ئازادییه ده‌بینرێت بۆ رۆژنامه‌نوسان نه‌ك هه‌ر بۆ رۆژنامه‌نوسانی ناوخۆیی، بگره بۆ رۆژنامه‌نوسانی بیانیش ئه‌و ئازادییه فه‌راهه‌م كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بیستمان و بینیمان، له باره‌ی رێگری له‌رۆماڵی چه‌ند كه‌ناڵێك و رێگه‌دان به‌چه‌ند كه‌ناڵێك، ته‌واو نایاساییه‌و ئه‌و جیاوازییه به‌رپرسانی هه‌ولێر ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی و پێویسته رێگری لێبكرێت.
وابڕوات فاتیحا بۆ میدیا له‌پایته‌خت ده‌خوێنرێت
سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێویسته ئه‌وه‌ش بخه‌ینه‌وه بیر خوێنه‌ران، كاتێك شه‌نگال له‌ده‌ست تیرۆرستان ئازادكرا، حه‌وت هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناو شه‌نگال بۆ ئازادی شه‌نگال ده‌جه‌نگان، به‌ڵام رێگه نه‌درا كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی رۆماڵی ئه‌و رووداوه گرنگه بكه‌ن، بۆیه هه‌ر ئه‌و كاته ناڕه‌زاییمان ده‌ربڕی و دژی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته وه‌ستاینه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده‌یه له‌هه‌ولێر و زۆنی زه‌رد به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت فاتیحا بۆ میدیا له‌و زۆنه بخوێنین، بۆیه پێویسته لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان به‌جدی بێته سه‌رخه‌ت و به‌دواداچوونی وورد بۆ ئه‌و دیارده‌یه بكات و رێگه‌نه‌دان پۆلیسێك یان ئه‌فسه‌رێك بڕیار بدات كه چ كه‌ناڵێك رۆماڵی هه‌واڵه‌كانی رۆژ بكات و رێگه‌نه‌درێت كه‌ناڵێكی دیكه رۆماڵ بكات، ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت كورد 80 ساڵه كار بۆ ئازادی و ده‌نگی ئازاد و بیری ئازاد ده‌كات و له‌و پێناوه‌شدا خوێنی زۆرمان به‌خشیوه، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێرو زۆنی زه‌رد ده‌بینرێت ئه‌گه‌ر رێگری لێنه‌كرێت، میدیا له‌و زۆنه زیاتر ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
PUKmedia ئا / دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24