riklam

لە ساڵیادی مەرگی مەزنترین ئەکتەری جیهانی

جیهان 11:26 AM - 2021-12-25

سێر چارلز سپێنسەر چاپلین، مەزنترین هونەرمەندی کۆمیدیی جیهان، ناسراو بە چارلی چاپلین، یەکێک لە نێودارترین و خۆشەویستترین ئەکتەر، دەرهێنەر و ئاهەنگسازانی مەزنی جیهانە. براوەی خەڵاتی ئۆسکارە و زۆربەی فیلمەکانیشی کۆمیدی و بێدەنگن.

چاپلین ١٦ـی ٥ـی ١٨٨٩ لە دایک بوو . لە ژیانیدا چوار جار ژیانی هاوسەرێتیی پێک هێناوە . باوکی چارلز و دایکی هاناهیل‌ هه‌ر دووکیان له‌ جیهانی مۆسیقا‌ کاریان ئه‌کرد. هێشتا ماوه‌یەکی زۆر له‌ له‌دایک بوونی چارلی‌ تێپه‌ڕ نه‌بووکه‌ چارلز و هانا له‌ یه‌ک جیا بوونه‌وه‌ و هانا سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌کانی له‌ ئه‌ستۆ گرت. ئه‌وان ژیانێکی دژواریان تێ ئه‌په‌ڕاند له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی دایکی نه‌یتوانی به‌ ئاسانی بژێوی ژیانیان دابین بکات . له‌به‌ر ئه‌مه‌ چارلی بچکۆلانه‌و و برای گه‌وره‌تری‌ «سیدنی‌» بۆ کار کردن، ماڵیان به‌جێ هێشت و له‌ ڕێکخراوێکی هونه‌ری‌ به‌رهه‌م هێنانی فلم دەستیان بەکار کرد. هه‌ڵبه‌ت نه‌یانتوانی له‌وێ به‌رده‌وامبن. کاتێ چارلی‌12 ساڵان‌ بوو باوکی که‌ پیاوێکی هه‌میشه‌ سه‌رمه‌ست بوو، کۆچی دواییکرد‌.چارلی دایکێکی سه‌لامه‌تیشی نه‌بوو. دایکی چارلیش‌ تووشی نه‌خۆشینی ڕه‌وانی بوو و له‌ ناکاو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌وانی‌ «کین‌ هیل» له‌ ساڵی 1928 کۆچی دوایی کرد .

 
چارلی‌ له‌ ساڵی 1906 کاتێ که‌ 17 ساڵ ته‌مه‌نی بوو، له‌ شانۆی «شارلۆک‌ هۆڵمز» له‌ ڕۆڵی‌ کوڕی ڕۆژنامه‌ نووسێکا باش ده‌رکه‌وت و ئه‌و له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر گه‌شه‌ی پێدراو وڕه‌زامه‌ندی ته‌ماشاچیه‌کانی به‌ ده‌س هێنا. له‌مه‌ به‌ دواوه‌له‌گرووپێکی کۆمێدی بوو به‌ ئه‌ندام و ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌ گرووپی شانۆی «فڕێد کاڕنو» به‌ خۆی دابین کرد .ساڵانی دوایی ئه‌و به‌ ئاواتی خۆی گه‌یشت و توانی له‌ گه‌ڵ کۆمپانیایی «یونایتێد ئارتیست‌» له‌ هالیوود گریبه‌ست ببه‌سێ.ئه‌و  له‌ گه‌ڵ لیتا ئه‌کته‌ری هۆلیوود ژیانی هاوسه‌ری پێک هێنا و بوو به‌ خاوه‌نی دوو منداڵ به‌ڵام دوایماوه‌یێک له‌ یه‌کتر جیا بوونه‌وه‌. له‌ ساڵی 1927 به‌ دواوه‌،‌ فیلمگه‌لێکی بێ ده‌نگی به‌رهه‌م هێنا. له‌ ڕاستی دا فیلمه‌ کۆمێدییه‌کانی ئه‌و بێ ده‌نگ بوون به‌ڵام چارلی وه‌ها به‌ تواناده‌روونیه‌کانی خۆی وخۆشه‌ویستی ڕۆڵی ئه‌بینی که‌ هه‌موو جوڵه‌کانی هه‌زاران مانای له‌خۆ ده‌گرت

چارلی چاپلین له‌ ساڵی 1940 یه‌که‌مین فیلمی به‌ده‌نگی خۆی به‌ ناوی «دیکتاتوری گه‌وره»  به‌رهه‌م هێنا. هێنانه‌گۆڕی باسی شه‌ڕی جیهانیدووه‌م و یاری به‌هێزی چارلی له‌ ڕۆڵی هیتلێر، ڕه‌زامه‌ندی گشت ره‌خنه‌گره‌کانی له‌م فیلمه‌دا‌ به‌ ده‌ست هێنا .

چارلی‌ چاپلین‌ له‌ ساڵی‌1942 له‌ گه‌ڵ«ئونا ئونیل‌» ئه‌کته‌ر و گۆرانی بێژی هۆلیوود ژیانی هاوسه‌ری پێک هێنا. له‌ ئه‌و کاته‌ چارلی‌ چاپلین‌ 53ساڵ‌ و ئونا ئونیل‌ 17 ساڵی بوو هه‌ڵبه‌ت چارلی‌ چاپلین‌پێش له‌مه‌، چه‌ند جارێکی تریش ژنی هێنا بوو به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هاوسه‌ر گیرییه‌کانی ڕه‌سمی نه‌بوون، ناکرێت بخرێنه‌ لیستی ژنهێنانه‌کانی. ئونا ئه‌وینداری چارلی‌ بوو و جیاوازی ته‌منیان لای گرینگ نه‌بوو. ئه‌وان بوون به‌ خاوه‌نی هه‌شت منداڵ. له‌ نێوان ئه‌م منداڵانه‌ «ژۆراڵدین چاپلین‌» کچی جوان وهونه‌رمه‌ندیان چوو بۆ ناو کۆمه‌ڵی سینه‌ما و بوو به‌ ئه‌کته‌ر.

ورده‌ ورده‌ چاپلین بوو به خۆشه‌ویست ترین هونه‌رمه‌ندی مێژوی سینما و به‌رهه‌م هێنه‌ری کاره‌کانیشی به‌ ئه‌ستۆ گرت. به‌ڵام له‌ دوایی دا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ مافیای ئامریکا چارلی وه‌کوو زۆریه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌خۆی هۆلیوود ( به‌ تاوانی کۆمۆنیست بوون) له‌ کۆمه‌ڵی ئه‌کته‌ری لابرد، چارلی به‌ره‌و ئه‌وروپا ڕۆشت و هاوکات له‌ گه‌ڵ به‌ جێ هێشتنی هۆلیوود گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بۆ ئامریکا به‌رگیری لێ کرا. به‌م شێوه‌یه‌ په‌راوێزی یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌کته‌ره‌کان به‌سترا و ساڵانی کۆتایی ژیانی خۆی له‌ بێ ناوی به‌ سه‌ر برد. چارلی له‌ دوای به‌ جێ هێشتنی ئامریکا له‌ ساڵی1952 ڕۆیشت بۆ له‌نده‌ن و دواتر سویسرای بۆ ژیان هه‌ڵبژارد له‌وێ له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌کانی نیشته‌جێ بوو.

چارلی دواتر له‌ چواری مارسی 1975 له‌ لایه‌ن شاژنی به‌ریتانیا نیشانی « سێر و شوالیه‌» ی پێ به‌خشرا و هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن هۆلیوود به‌ بۆ پێ به‌خشینی خه‌ڵاتی ئۆسکار بۆ ئامریکا بانگێشکرا.

چارلی چاپلین له‌ ٢٥ـی دیسەمبەری ١٩٧٧ لەتەمەنی٨٨ ساڵیدالە سویسڕا کۆچی دواییی کرد.
 
دوو مانگ له‌ دوای ناشتنی چارلی‌ له‌ سێی مارس1978، ته‌رمی چارلیان له گۆڕستان دزی. دزه‌کان له به‌رامبه‌ر دانه‌وه‌ی ته‌رمی چارلی پاره‌ یێکی زۆریان له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ویست؛ به‌ڵام له‌ لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیر کران و پۆلیسی‌سویسرا ته‌رمی چارلی‌ چاپلین‌یان له‌ ده‌ریاچه‌ی‌ ژنێو دۆ‌زییه‌وه‌ و جارێکی تر له‌ مه‌راسیمێکی پڕشکۆ به‌ خاک نێژرا. ئونا هاوسه‌ری چارلی‌ پاش مردنی چارلی‌ رووی کرده‌ خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر مەیی  و له‌ ساڵی1991 به‌ بۆنه‌ی شیرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌وه‌ کۆچی دوایی کرد.



له‌پاش نزیکه‌ی 15 سال به‌سه‌رکۆچی چارلی له‌ ساڵی 1992 فیلمێک به‌ ناوی چاپلین‌ له‌سەر ژیانی بەرهەم هات ،  «ڕیچاردئاتێنبێرگ‌» به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ خه‌ڵاتی ئۆسکاری به‌ ده‌س هێنا. «ژۆراڵدین‌» کچی چارلی‌ له‌م فیلمه‌ ڕۆڵی دایه‌گه‌وره‌ی واته‌ دایکی چارلی‌ چاپلینی ده‌گێرا. به‌م شێوه‌یه‌ ژیانی چارلی‌ چاپلین‌ ڕۆیشت به‌ره‌و په‌رده‌ی سینه‌ما چارلی که‌سێک بوو که‌ وێنه‌ی هه‌ژاره‌کان، (وه‌ک خۆی) هه‌میشه‌ له‌ فیلمه‌کانی دیار بوو و هاوخه‌می برسییه‌کان بوو. چارلی جگه‌ له‌و کورته‌ فیلمه‌ بێده‌نگاینه‌ی که‌ هه‌مووجیهانی به‌خۆ سه‌رسامکردوه‌ نامه‌یه‌کی بۆ کچه‌که‌ی به‌میرات جێهێشتووه‌ ، 

((هەندێک لەووتە ناودارەکانی چارلی))

کێشەی زۆرم هەیە لەژیانمدا ، بەڵام لێوەکانم پێی نازانن بۆیە هەمیشە زەردەخەنە دەکەم.

ـ  ڕۆژێک بە بێ پێکەنین ڕۆژێکی بەفیڕۆچووە.

ـ ئەو کەسەی کە دڵێکی زۆر میهرەبانی هەیە  بەخراپترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

ـ هەرگیز پەلکەزێڕینە بەدی ناکەی گەر بێتوو سەیری خوارەوەت بکەی.

ـ ئازارەکانم ڕەنگە ببنە هۆکاری پێکەنینی کەسێک بەڵام هەرگیز پێکەنینەکانم نابنە هۆکاری ئازاردانی هیچ کەس.

ـ  هەمیشە لەکاتی باران باریندا حەز بە پیاسە کردن دەکەم لەبەر ئەوەی هیچ کەس ناتوانێ فرمێسکەکانم ببینێت.

ـ هەندێک جار زۆر بیر دەکەینەوە و کەم هەست دەکەین.

ـ داهاتووت بونیاد بنێ بەوەی لەمڕۆدا چی بکەیت نەک سبەینێ.

ـ پێویستت بە هێزە تەنها ئەوکاتەی دەتەوێت شتێکی  ئازار بەخش ئەنجامبدەی، بەپێچەوانەوە خۆشەویستی بەسە بۆ بەدەست هێنانی هەموو شتەکانی دیکە .

ـ کات باشترین  نووسەرە، هەمیشە کۆتاییەکی بێخەوش دەنوسنەوە.

ـ هیچ شتێک لەژیاماندا هەتا هەتای نیە لەم جیهانە خراپەتەدا، تەنانەت کێشەکانیشمان.


((لە فیلمە ناودارەکانی))

Ÿ دیکتاتۆری گەورە

Ÿ سەردەمی نوێ

Ÿ بگەڕەکانی ئاڵتوون

Ÿ دیکتاتۆری مەزن

یەکەم فیلمی بە تەواوی قسەکەری چاری چاپلنە، کە لە بارودۆخی ناجێگیری جیهان لە دەیەی چلدا، بەرهەمێکی دژەنازی بوو. ״دیکتاتۆری مەزن״ دەربارەی دیکتاتۆرێکی ئەورووپایە و لە ڕاستیدا دیرۆکچەی ژیانی ئادنۆید هینکڵە، دیکتاتۆری وڵاتی خەیاڵیی تامانیا، کە دەست دەکات بو کوشتاری جوولەکەکان و هەموو ئەورووپا گیرۆدەی جەنگ دەکات. هێدنێک کەس ئەم فیلمەیان پەسەند نەکرد و هێندێک لایەنە سیاسییەکەیان پێ جددیی بوو و هێندێکیش خودی فیلمەکەیان پێ جدیی نەبوو. بەڵام ئەم فیلمە سەرکەوتنێکی نایابی بە دەست هێنا و باش فرۆشراو و ئەستێرەی چاپلنی بەرزتر کردەوە لە سینەمای جیهاندا.



Ÿ سەردەمی نوێ

بابەتی ئەم فیلمە دەربارەی کرێکارانێکەوە کە کاری زۆریان پێ دەکەن و بە نیازیشن کاتژمێرکانی کارکردنیان زیاتر بکەن. بەڵام 

بە داخرانی کارخانەکان بێکارانێکی زۆر دەکەونە شارەکانەوە کە دەست بە دزیکردن دەکەن. ئەم فیلمە لە جوانترین فیلمەکانی چاپلنە.

Ÿ بگەڕەکانی ئاڵتوون

چارلی چاپلین، فیلمی ״بگەڕەکانی ئاڵتوون״ی دەربارەی دەردەکانی مرۆڤگەلێک دروست کرد کە لەو سەردەمدا لە کانەکاندا بە دوای ئاڵتووندا دەگەڕان. چارلیی هەژار لەم فیلمەدا بۆ بەڕێخستنی میوانییەک لەبەر خاتری خۆشەویستەکەی و هاوڕێیەکانی، ڕووبەڕووی گرفتی زۆر دەبێتەوە. هیچیەک لە میوانەکان نایەن. فیلمەکە لەو دیمەنەدا دەگاتە لوتکە کە چارلی چاپلین دەست دەکات بە کوڵاندنی پێڵاوێک. ئەم دیمەنە لە سینەمای جیهاندا زۆر بەناوبانگە و ئەوانەی چارلی چاپلن بناسن ئەم دیمەنەیان لە بیرە.

پاشەکەوتی کۆگان چییە؟

هەموومان {چارلی چاپلن} ئەناسین بەڵام زۆر کەممان جاکی کۆگان ئەناسین ئەو منداڵەی کە لە تەمەنی ٥ ساڵیدا و لە ۱۹۱۹ لەفیلمێکدا ڕۆڵی لەگەڵ چاپلن گێڕا. دواتر لەگەڵ چاپلن بەردەوام بوو لە ڕۆڵ گێڕان ئەوەبوو لە ۱۹۲۱ لە فیلمی{ The Kid }مـناڵەکەدا بوو بە ئەستێرەیەکی سینەمایی ئەم فیلمە 250 هەزار دۆلاری تێچوو،بەڵام زیاتر لە 5 ملیۆن و نیو داهاتی هەبوو..



جاکی کۆگـان 1921

چارلی چاپلنیش بەم فیلمە بوو بەئەکتەرێکی جیهانی و کڵاو و گۆچان و پێڵاوە زلەکەیشی بوو بە لـۆگۆ،هەروەها کۆگان لە دەوروبەری ساڵانی پەنجاکان و ڕۆڵێکی کۆمیدی هەبووە لەدرامای خێزانی ئادەمز.

جاکی باوکی هونەرمەند بوو ، لە لۆس ئەنجلۆسەوە بردی بۆ کاستینگ بۆ لای چارلی چاپلن، چاپلنیش چەندین مناڵی تری تاقیکربۆوە بۆ ئەو ڕۆڵە… بەڵام کە جاکی بینی، یەکسەر هەڵیبژارد..

لەساڵی ۱۹۳۳ دا جاکی توشی ڕوداوێکی هاتوچۆ بو لەو ڕوداوەدا باوکی مرد و بەڵام خۆی ڕزگاری بو. لە قۆناغی منداڵیدا جاکی ۳ تا ٤ ملیۆن دۆڵار داهاتی هەبو، بەڵام دایک و باوەپیارەکەی هەمو پارەکانیان خواردو هیچی نەما. لەسەر ئەم ڕوداوەی جاکی کۆگان، ساڵی ۱۹۳۹ دادگای کالیفۆڕنیا یاسایەکی تایبەتی دەرکرد بۆ پاراستنی داهاتی “مناڵی ئەکتەر”.

بەپێی ئەو یاسایە دەبوو بڕی %15 لەداهاتی مناڵ لەلایەن خێزانەوە دەستکارینەکرێت و لەحسابێکدا هەڵبگیرێت… یاساکەش ناونرا “پاشەکەوتی کۆگان”. ئەوەبوو لەساڵی 1984 دا و بەتەمەنی 70 ساڵی کۆگان کۆچی دوایکرد.

PUKmedia ئا/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket