له PUKmedia وه ئاماری ئه‌مساڵی كۆچبه‌رانی هه‌رێم و عیراق بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 05:54 PM - 2021-12-18
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 18ی كانونی یه‌كه‌م، ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌رانه، له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی كۆچبه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له وڵاتان ده‌كات ئه‌و تێڕوانینه خراپه‌یان له‌سه‌ر كۆچبه‌ران نه‌یهێڵن و به رێز‌و شكۆمه‌ندانه و به‌سوود بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
له‌ساڵی 2000 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندوه، ڕۆژی 18 ی 12ی هه‌موو ساڵێك بكرێته ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌ران، نزیكه‌ی 150 ملیۆن كۆچبه‌ر هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا و له پاش 20 ساڵ ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 258 ملیۆن كۆچبه‌ر.
زۆرێك له كۆچبه‌رانی ڕوو له وڵاتانی دیكه ده‌كه‌ن به‌هۆی هه‌ژاری و خراپی ئابوری و توندوتیژی و شه‌ڕ و نائارامی و نه‌بوونی خزمهتگوزاریـیهكان. به‌پـێی ڕاپـۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 40 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش له ناو وڵاته‌كانیاندا ئاواره‌بوون به‌هۆی شه‌ڕ و ناكۆكیـیهكانهوه
كۆچبه‌ر كێ یه:-به‌پێی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی (IOM)، كۆچبه‌ر “كه‌سێكه كه سنورێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌زێنێت یان به‌زاندوویه‌تی یاخود له‌ناو وڵاتی خۆیدا ئه‌و كاره‌ی كردووه دور له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی.” هه‌ركه‌سێك ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێدا بێت پێی ده‌وترێت كۆچبه‌ر به‌بێ گوێدانه بارودۆخی یاسایی یاخود ئه‌وه‌ی ئایا ئازادانه بڕیاری داوه یان نا، هۆكاری كۆچكردنهكهشی گرنگ نییه
مافی په‌نابه‌ری چی یه؟
داواكاری مافی په‌نابه‌ری كه‌سێكه كه له وڵاتی خۆی ڕای كردووه به‌هۆی سته‌م و چه‌وسانه‌وه یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی و داوای پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی و په‌نابه‌ری ده‌كات له وڵاتێكی تر.
مافی داواكارانی په‌نابه‌ری به په‌یماننامه‌ی په‌نابه‌ریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ساڵی 1951 پارێزراوه، به‌پێی په‌یماننامه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی نائاساییه‌وه چووبێته ئه‌و وڵاته‌وه، داواكاری په‌نابه‌ری پێویسته ڕێكاری په‌نابه‌ریی دادپه‌روه‌ر و باشی هه‌بێت تاوه‌كو بتوانێت ئازادانه داواكه‌ی پێشكه‌ش بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆر سه‌خته بتوانێت مافی په‌نابه‌ری به‌ده‌ستبهێنێت به‌بێ بوونی كه‌یسی چه‌وسانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان هه‌ڕه‌شه‌ی جدی. له ساڵی 2016دا له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپی، كه‌متر له 13%ی داواكاری كۆچبه‌رانی عێراقی قبوڵ كراون، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كی په‌نابه‌ریش ڕه‌تبكرێته‌وه، ده‌بێت ئه‌و وڵاته بهجێبهێڵن چونكه ڕێگه به هیچ په‌نابه‌رێكی نائاسایی نادرێت مافی په‌نابه‌ری نه‌بێت و له وڵات‌دا بمێنێته‌وه.
په‌نابه‌ر كێیه؟
په‌نابه‌ران كه‌سانێكن كه له‌ده‌ستی ململانێی چه‌كداری یان چه‌وسانه‌وه هه‌ڵهاتوون، داواكاری په‌نابه‌ری ده‌بێته په‌نابه‌ر ئه‌گه‌ر هاتوو داواكاری په‌نابه‌رێتی قبوڵ كرا، واته ئه‌وان مافی په‌نابه‌رییان پێدراوه.
بۆئه‌وه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ربگیرێن، پێویسته بیسه‌لمێنن كه له وڵاتی خۆیان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌وسانه‌وه و مه‌ترسی جدیدا بوون به‌هۆی جیاوازی ڕه‌گه‌زی، ئاینی، نه‌ته‌وه‌یی و لایه‌نداری.
په‌نابه‌ر ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌و وڵاته بمێنێته‌وه كه داواكاریی مافی په‌نابه‌ری قبوڵ كردووه، ئه‌وان مافی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه.
كۆچبه‌ری ئابوری كێیه؟
ئه‌گه‌رچی داواكاری په‌نابه‌ری یان په‌نابه‌ر له‌ترسی چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌جێهێشتووه، به‌ڵام كۆچبه‌ری ئابوری بۆ باشتركردنی بژێوی و باری ئابوری ئه‌و كاره ده‌كات. كۆچبه‌رانی ئابوری به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه كۆچ ده‌كه‌ن بۆ وڵاتانی تر بۆ باشتركردنی جۆرێتی گوزه‌ران و ژیانیان. ئه‌گه‌ر كۆچبه‌ری ئابوری به شێوه‌یه‌كی نائاسایی كۆچ بكات بۆ وڵاتێكی تر، ئه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ نیشتمانی خۆیان. كۆچبه‌رانی ئابوری زۆرجار مافی په‌نابه‌ری نایانگرێته‌وه له‌ژێر په‌یماننامه‌ی په‌نابه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ساڵی
ئاماره‌كانی كۆچ چی ده‌ڵێن؟
ئامانج عبدوڵڵا سه‌عید لێپرسراوی فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران له‌هه‌رێم وعیراق به PUKmedia ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی یانزهمانگی ڕابردوودا ،47 هه‌زار هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتوه‌و 387 هه‌زار كه‌سیش له‌ناوچه‌كانی عیراقه‌وه وڵاتیان جێهێشتوه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، له‌كۆی هه‌موو ئه‌و كۆجبهرانهش له‌یانزه مانگی ڕابردوودا 238 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
ئامانج عبدوڵا وتیشی: دۆخی په‌نابه‌ران زۆرخراپه‌و به‌داخه‌وه له‌سه‌رمێزی گفتوگۆ مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و وه‌ك كارتی فشار وڵاتان به‌رامبه‌ر یه‌ك به‌كاریده‌هێنن.
PUKmedia ئا/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25