riklam

سه‌رۆك كۆمار داوای ڕیشه‌كێشكردنی داعش ده‌كات

عیراق 10:26 PM - 2021-12-08

د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8 ی كانوونی یه‌كه‌می 2021 پێشوازیكرد له‌ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی گشتی وڵات و دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان گفتوگۆكرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی داعش و رێگرتن له‌ كاره‌ تیرۆریستییه‌ تاوانكارییه‌كان كه‌ ھاووڵاتییان ده‌كاته‌ ئامانج، ھه‌روه‌ھا دووپاتكرایه‌وه‌ له‌ گرنگی سازان و یه‌كڕیزی نیشتمانی و كۆتایی ھێنان به‌ كێشه‌كان به‌ ئاڕاسته‌ی پاراستنی په‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket