riklam

كرماشان.. نزیكەی سێ هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

کوردستان 09:28 PM - 2021-12-08

وتەبێژی ناوەندی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا لە زانكۆی پزیشكی پارێزگای كرماشان ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 54 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و تووشبوویەكیش گیانی لەدەستداوە.

مەهدی محەمەدی ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا 171 تووشبوو لەنەخۆشخانەكانی ئەو پارێزگایە لەژێرچاودێری پزیشكیدان و باری تەندروستی 7 تووشبووش زۆر خراپە.

محەمەدی ئاماژەی بەوەشكرد لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا تا ئێستا دوو هەزار و 904 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket