riklam

پێنجوێن..بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی نەوت بەسەر خوێندنگاو پەیمانگاکان دابەشکرا

کوردستان 06:24 PM - 2021-12-08

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی نەوت بەسەر خوێندنگاو پەیمانگاکانی سنوری قەزای پێنجوێندا دابەشکرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەدوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەی دەیان سەعاتی لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەرانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین و كۆیە و چەمچەماڵ بۆ گوێگرتن لە كێشە و گرفتەكانیان بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانیانیدا.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەش راستەوخۆ لەسەر ئەركی بافڵ جەلال تاڵەبانی پرۆسەیەكی بەرفراوان بۆ چارەسەری كێشەكانی خوێندکاران لەسەرجەم ناوچەكان دەستیپێكرد كەخۆی لە دابینكردنی پێداویستی و كەلوپەل و سوتەمەنیدا دەبینێتەوە.

لەئێستاشدا پرۆسەكە بەشێوەیەكی خێرا و فرەلایەنە بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ نەوت بەسەر خوێندنگاو پەیمانگاکانی سنوری قەزای پێنجوێندا دابەشکرا.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket