riklam

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکە لەناوچەیەکی دیاریکراو کۆتایی هات

کوردستان 05:54 PM - 2021-12-08

ئەمڕۆ 8-12-2021 لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش  لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقی.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (٣ و ٥ ) پیادەو لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی( ٩ و ١٧) پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی ٧٠، بەشداریی تێدا دەکەن.

ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵکردنی ناوچەی دیاریکراو بوو بەگشتی، تێکدانی ژمارەیەکی زۆر مۆڵگە و شوێنی تیرۆرستان،  بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی پیک ئاپ، رەنگی سپی چێندراو بەتەقینەوە، چارەسەرکردنی لەلایەن (ل۱۷)ەوە، هەروەها هەڵگرتنی چەند مینێکی چێندراو لە سنوری ناوچەی (لیوای ٥۳فق۱)، هەڵگرتنی لەلایەن تیمی ئەندازەوە.

شایانی باسە هەردوو هێزەکە لەناوچەیەکی دیاریکراو کۆتاییان بە ئۆپەڕاسیۆنەکە هێنا.

هەروەها جێگیرکرنی بەشێک لەو هێزانە لە سنوری میحوەری ۲ی قەرەتەپە، کە ناوچەکە پێویستی بە هێز بوو تیایدا جێگیر بکرێت.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket