riklam

پەرلەمان تەئکید لە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکاتەوە

کوردستان 05:46 PM - 2021-12-08

جاریکی تر پەرلەمانی کوردستان لە رێگای لیژنە پەیوەندارەکان داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات دەست بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی بکاتەوە ، کە ماوەی زیاتر لە 5 ساڵە بەشێوەیەکی نایاسایی راگیراوە.

ئاماژە بەوەشدەکەن لەکاتی ئێستا حکومەت توانای جێبەجێکردنی ئەو داواکارییەی هەیە.

عومەر عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند: زیاتر لە 700 فەرمانبەری مەدەنی هەرێمی کوردستان  پلەبەرزکردنەوەیان راگیراوە، کە دەبوو بۆ هەر  یەکێکیان مانگانە 60 تا 300 هەزار دیناریان  بۆ زیاد بێت، کەچی تا ئێستا بێ بەشکراون.

راشیگەیاند: ئەو پارەی پێویستە حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران بیخاتە سەر موچەی فەرمانبەران مانگانە 50 ملیار دینارە،هاوکات  کۆی گشتی کەڵەکەبووی ئەو پارەی بۆ ئەو مەبەستە لەساڵی 2016 نەدراوە دەگاتە 3 ترلیۆن دینار.

وتیشی: بڕیاری راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی نایاسایی دراوە و پێویستە هەرچی زووە دەست پێ بکرێتەوە، بەتایبەتی لەکاتی ئێستا  سەرجەم سەرچاوەکانی داهات زیاد بووە و نرخی نەوت بەرزبۆتەوە، بۆیە حکومەت هیچ پاساوێکی نەماوە بۆ  گەڕانەوەی ئەو مافە بە موچەخۆرانی مەدەنی.

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوان لەرابردوو چەندینجار داوامان کردووە حکومەت بڕیاری راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەڵبوەشێنێتەوە، کەچی بەهۆکاری جیاواز جێبەجێنەکراوە، ئەمەلە کاتیکدا خۆشبەختانە پلە بەرزکردنەوەی کارمەندانی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ دەستی پێکردۆتەوە و جیاوازیەکانیان بۆ خەرجکراوە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket