riklam

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دڵنیای كردینه‌وه‌

کوردستان 04:00 PM - 2021-12-08

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و وه‌زیری به‌رگری عیراق و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، یاوه‌ری موسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بوون، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ میحوه‌ری (گوێر ـ مه‌خمور) و گوندی لهیبان. 

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌رانی باڵای هێزی پێشمه‌رگه‌ وسوپای عیراقی، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌ پته‌وكردنی زیاتری ئاستی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌یه‌دا، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌، هاوكارێكی باشی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌كان ده‌بێت و ئامانجیانه‌، ره‌گی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش به‌ته‌واوی ده‌ربهێنرێت. 

له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی گوند (لهێبان) و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دانیشتوانی گونده‌كه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق، سه‌رۆك وه‌زیران، رایگه‌یاند: خوێنی عیراقییه‌كان به‌كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی هه‌رزان نیه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئازاكانمان له‌سوپای عیراقی و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی تر، تیرۆرستان تێكده‌شكێنینه‌وه‌.

له‌ باره‌یه‌شه‌وه‌ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وتی: به‌ر له‌ماڵئاوایكردنی كازمی، دڵنیاییكردینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركبینی هه‌ردوو لیوای هاوبه‌شی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌ و له‌وێشه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ باڵاكانی راسپارد، هه‌نگاوه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ خێرا بكه‌ن.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket