riklam

راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئۆپراسیۆنەكەوە

کوردستان 08:56 AM - 2021-12-08

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكەی ئەمڕۆ راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ 8ی 12ی 2021، لە هەردوو میحوەری یەكی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەكانی پێشمەرگە بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەكانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجامدا، كە دەكەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش  لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.
راشیگەیاند: لەم ئۆپەراسیۆنەدا، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەك لە لیواكانی (3 و 5) پیادەو لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواكانی( 17 و 9) پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەكەیەكی هێزەكانی 70، بەشداریی تێدا دەكەن.
شایانی باسە ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوامدەبێ تا بەتەواوەتی كیۆماڵی ناوچەكە دەكرێت.
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی  نێوان پێشمەرگەو سوپای عیراق، لەچوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنانە دێ، كە پێشتر كراون.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket