riklam

ڕونكردنەوەیەك لە مەحمود سەنگاوییەوە

کوردستان 01:09 AM - 2021-12-08

مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری هێزەكانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر، هەواڵێكی هەندێ میدیا بەدرۆ دەخاتەوەو كە باس لە دوورخستنەوەی دەكەن.
نوسینگەی رۆژنامەوانی مەحمود سەنگاوی لەڕوونكردنەوەكەدا  ئاماژەی بەوەداوە" چەند میدیایەكی سێبەریەوە چەند هەواڵێكی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی دەربارەی دوورخستنەوەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بڵاوكراونەتەوە كە مەبەست لێیی چەواشەكاری و شێواندنی بیرو هۆشی كۆمەڵانی خەڵكی بەشەرەفی كوردستانە".
لە بەشێكی تری ڕوونكردنەوەكەی نوسینگەی رۆژنامەوانی مەحمود سەنگاوی  ئاماژە بەوەدەكات"هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لە ئێستادا شەرەفی سەرپەرشتیكردنی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەەی كوردستانی پێسپێردراوە و لە ئەرك ولێپرسراویەتی خۆی وەك میحوەری ١ی گەرمەسێری ھێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە".
لە كۆتایشدا تاكید لەوە دەكاتەوە "ئێستاش لە هەر كاتێك زیاتر و وەك هەمیشە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ڕۆڵەی بە ئەمەك و دڵسۆزی (ی.ن.ك) و ڕێبازی پیرۆزی شەهیدانە".

 

PUKmedia راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket