riklam

لەسنووری پردێ پەلاماری پێشمەرگە دەدرێت

کوردستان 10:43 PM - 2021-12-07

ئەمشەو چەند موشەكێك بەئاڕاستەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە لەسنووری شارۆچكەی پردێ تەقێندران.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد: موشەكەكان پێدەچێت لەگوندێكی ناحیەی شوانەوە تەقێنرابێتن.

هەر بەپێی وتەی سەرچاوەكە:  موشەكەكان لەبەرزاییەكانی  شێراوە و نزیك گوندی شەمزیناوە و نزیك كارگەی  غازەك و بارەگای فەرماندەیی كەركوكی پارتی كەوتونەتەوە و  بێ زیان بوون.

راشیگەیاند: پێدەچێت كاتیۆشاكان لە ناوچەیەكی نزیك گوندی كارێزی سەر بە ناحیەی شوان تەقێنرابێتن، دوای رووداوەكەش هێزە عیراقییەكان چونەتە ئەو شوێنەی پێدەچێت موشەكەكانی لێوە تەقێندرابێت.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد-كەركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket