riklam

بڕگەیەكی دیكە بۆ بەرنامەی كاری پەرلەمان زیاد دەكرێت

کوردستان 10:33 PM - 2021-12-07

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە واژۆی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی لەسەرە و ‌ئاراستەی گشت ئەندامانی پەرلەمان كراوە، تێیدا ئاگاداریان دەكاتەوە كە خاڵێكی تر بەڕیزبەندیی (پێنجەم) بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە 11ی ئاساییی رۆژی چوارشەممە 8-12-2021 زیاد كراوە، ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە:

بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان.
بابەت/ بەیاننامە
بەپێی حوكمی خاڵی (1) لە بڕگەی (یەكەم)ی مادەی (49) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عیراق، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا ەزیادكردنی بڕگەیەك بەڕیزبەندیی (پێنجەم) بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە خوێندنەوەی بەیاننامەی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە ساڵڕۆژی رێككەوتننامەی تاوانی جینۆساید و سزادانی بكەرانی 9-12-1948.

 (11)ی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 8-12-2021 بەم شێوەیەی خوارەوە:

پێنجەم: خوێندنەوەی بەیاننامەی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە ساڵڕۆژی رێككەوتننامەی تاوانی جینۆساید و سزادانی بكەرانی 9-12-1948.

PUKmedia راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket