riklam

لەرێگای چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنییەوە داعشێك دەستگیر دەكرێت

عیراق 09:12 PM - 2021-12-07

هێزە عیراقییەكان لە رێگای چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنییەوە باوك و كوڕێك دەستگیر دەكەن كە باوكەكە پێشتر لێپرسراوی ئەمنی داعش بووە لەناوچەی حەزر.

دوای ئەوەی كەناڵێكی تەلەفزیۆنی لەبەرنامەیەكدا كە تایبەت بووە بە ژیانی ئەو خەڵكانەی كاری مەڕداری دەكەن و تێیدا چاوپیكەوتن لەگەڵ شوانێكدا دەكەن، لە چاوپێكەوتنەكەدا بە شیعر و غەزەل بێژەرەكە دەكاتە حاڵەتێكی شەرمەوە، دواتر ڤیدیۆكە لەناو سوشیاڵ میدیادا بڵاودەكرێتەوە و بینەرێكی زۆری دەبێت، بەمەش هێزە عیراقییەكان لەرێگەی سەرچاوەكانیانەوە جیگای ئەو هاووڵاتییە دەستنیشان دەكەن و بە پێی ماددەی 4 ی تیرۆر خۆی و كوڕەكەی دەستگیر دەكەن.

باوكەكە ناوی فەیسەڵ محسین مرعی و كوڕەكەشی ناوی موهەنەد فەیسەڵ محسینە، خەڵكی ناوچەی حەزری خواروی پارێزگای موسڵن، لەكاتی داگیركردنی موسڵ لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە، كاریان لەگەڵ داعشدا كردووە و فەیسەڵ محسین مرعی لێپرسراوی ئەمنی داعش بووە لەناوچەی حەزر.

جێی ئاماژەیە تیرۆرستەكان سەعات 4:30 دەقیقەی ئێوارەی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 2021/12/5  بەپێی مادەی 4ی تیرۆر لەلایەن بەشی هەواڵگری خورماتوو لە نزیك كێڵگەی پەلەوەری بەرزان لە قەزای خورماتوو دەستگیركراون.

تومەتباران لە هەواڵگری موسڵەوە داواكراون، جگە لە فەیسەڵ محسین مرعی و كوڕەكەی كوڕێكی دێكەی بە ناوی ( ن . ف . م ) و برایەكی فەیسەڵ بەناوی ( ژ . م . م  ) داواكراون بەڵام تا ئێستا ئەو دوو تومەتبارە دەستگیرنەكراون .

PUKmedia محەمەد فایەق-ئازاد شكور    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket