riklam

لەكاتی‌ دزینی‌ ماتۆڕسكیلدا دەستگیردەكرێت

کوردستان 08:18 PM - 2021-12-07

مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەیوان بەهاوكاری‌ هێزی‌ تایبەتی‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان لەكاتی‌ دزینی‌ ماتۆڕسكیلدا دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: پاش چاودێریكردنی‌ تۆمەتبارێك لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە، توانرا تۆمەتبار (ز، س، م) لەكاتی‌ دزینی‌ ماتۆڕسكیلدا لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەیوان بەهاوكاری‌ هێزی‌ تایبەتی‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیربكرێت.

ئەوەشی راگەیاند: لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكەدا دەستیشگیرا بەسەر بڕێك ماددەی‌ هۆشبەرو ئامێری‌ بەكارهێنانی‌ ماددەكەو دەمانچەیەكی‌ بێ مۆڵەتدا، لەئێستادا تۆمەتباری‌ ناوبراو بەبڕیاری‌ دادوەری‌ لێكۆڵینەوە راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

PUKmedia راگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket