}

تابلۆی ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕدرێت

کوردستان 07:36 PM - 2021-12-07

ھاتوچۆی عیراق و هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌ركردنی یه‌كجۆری تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕێككه‌وتن و له‌چه‌ند مانگی داھاتوودا تابلۆی نوێ ده‌ربكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ھاتوچۆی عیراق ڕایگه‌یاندوه‌: له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی ھه‌رێم گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی سه‌باره‌ت به‌تابلۆی ئۆتۆمبێل به‌ پێی ڕێككه‌وتنی ڤییه‌نا بۆ ھاتوچۆ، له‌ ئێستاشدا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن له‌باره‌ی شێوه‌و ڕه‌نگ و نوسین و ژماره‌ی سه‌ر تابلۆكان.

عه‌مید ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ھاتوچۆی ھه‌رێم به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ھاتوچۆی عێراق ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر گۆڕینی ژماره‌ و نوسینی سه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێلی ھه‌موو پارێزگاكانی عیراق له‌ زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ بۆ ئینگلیزی، له‌چه‌ند مانگی داھاتووشدا ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌كرێت.

وتێشی : له‌ھه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیۆن و 950 ھه‌زار ئۆتۆمبێل ھه‌یه‌ و سه‌رجه‌میان نوسینی سه‌ر تابلۆكانیان بۆ زمانی ئینگلیزی ده‌گۆڕدرێن و كاتی گۆڕینه‌كه‌ش بۆماوه‌ی 5ساڵ دیاریی كراوه‌، تا له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ ی ناسنامه‌ی ئۆتۆمبێل تابلۆی ئۆتۆمێبله‌كه‌ش بۆ زمانی ئینگلیزی ده‌گۆڕدرێت.

   PUKmedia  بیلال بارزان/ هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket