riklam

سه‌رۆك كۆمار: پێویسته‌ ئاواره‌ مه‌سیحییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌

عیراق 07:06 PM - 2021-12-07

سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند، پێویسته‌ به‌شداری راسته‌قینه‌ی مه‌سیحییه‌كان له‌بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی مسۆگه‌ر بكرێت.

د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7 ی كانوونی یه‌كه‌می 2021 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ قه‌داسه‌تی پاتریارك مار ئاوای سێیه‌م روێل.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌ قه‌داسه‌تی پاتریارك مار ئاوای سێیه‌م روێل كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی ئاشوری رۆژهه‌ڵات له‌ عێراق و جیهان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌كانیدا.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند، مه‌سیحییه‌كانی عێراق به‌شێكی گرنگ و دانه‌بڕاون له‌ پێكھاته‌كانی عێراق، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ به‌شداری و پابه‌ندبوونی مه‌سیحییه‌كانه‌ له‌ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌شداری راسته‌قینه‌ی مه‌سیحییه‌كان له‌بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی مسۆگه‌ر بكرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌ مه‌سیحییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌ زامنكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی كۆچبه‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ شێوه‌یه‌كی پارێزراو و سه‌قامگیر، ھاوكات دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌یی كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر مه‌سیحییه‌كان ره‌تده‌كرێته‌وه‌ و سه‌ركۆنه‌ ده‌كرێت به‌ ھه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ھه‌موو پێكھاته‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پاتریارك مار ئاوای سێیه‌م روێل سوپاسی و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆمار كرد بۆ پشتیوانی له‌ پرسه‌كانی مه‌سیحییه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌پێناو چه‌سپاندنی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket