له باره‌ی روئیای بافڵ تاڵه‌بانی-یه‌وه
کوردستان 07:51 PM - 2021-12-05
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ، روئیای تازه‌ی خسته‌ڕوو بۆ كاری رێكخراوه‌یی جیاوازتر له‌وه‌ی ھه‌یه، كه ته‌نھا كاركردن بێت بۆ رێكخستنی كایه‌كانی حزب و ته‌نھا خزمه‌تكردنی كادری حزبی و ئاڕاستكردنی ئایدۆلۆژیایه‌ك بێت له‌پێناو ئامانجێك كه مه‌به‌ست داربێت .
خه‌ون و دونیابینی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی گۆڕانكاری ریشه‌ییه له چۆنێتی كاری رێكخراوه‌یی ، ئه‌و گه‌ره‌كێتی په‌یوه‌ندی حزب و خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه‌و خزمه‌ت بنیادبنرێته‌وه ، حزب له‌خزمه‌تی خه‌ڵك بێت و سیاسه‌ت له‌پێناو رۆشنگه‌ری و به‌ڕێوه‌بردنێكی دروست بێت كه كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ژیاندۆستی بنیاد بنێت و ھه‌مووان وه‌ك یه‌ك بن له‌به‌رامبه‌ر یاسادا ، مافی ھاوڵاتی بوون بچه‌سپێنرێت ، ده‌سه‌ڵاتداری حزبی و ھاووڵاتی یه‌ك ئه‌رك و یه‌ك مافیان ھه‌بێت.
ره‌وتی رێكخستنه‌وه‌ی ژیانی یه‌كێتی لای بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ریفۆرم و ده‌رچوونه له شێوازێكی كلاسیكی حزبایه‌تی له‌م ھه‌رێمه ، ئه‌و پێی وایه ڕاست و ڕه‌وا رێگا دروسته‌كه ئه‌وه‌یه به‌یه‌ك چاو ، به یه‌ك مه‌سافه حزب سه‌یری ھاووڵاتی به یارو نه‌یاره‌وه بكات ، مۆدێلێكی نوێ كه رێكخراوی سیاسی وه‌ك باسكی به‌ھێزی راسته‌وخۆ له‌خزمه‌ت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ و خوێندكاران و گه‌نجان بێت كه داھاتوویه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێیان ده‌كات و ئه‌و بۆشاییانه پڕبكاته‌وه كه ده‌شێ به حكومه‌ت پڕ نه‌كرێته‌وه .
ئه‌م ھه‌وڵانه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌م ھه‌لومه‌رجه‌دا ، خاوه‌ندارێتی بوو له ویست و داخوازی خوێندكاران له‌پێناو په‌ك نه‌كه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن و رێگرتن بوو له داڕمانی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكانی ھه‌رێم ، به‌مه‌ش ئیتر یه‌كێتی بردهوهلای خه‌ڵك و ئه‌وان ده‌بنه خاوه‌نی یه‌كێتی و یه‌كێتیش ده‌بێته خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك .
ئه‌م بڕیار‌و خزمه‌تانه‌ش له چه‌ند رۆژی داھاتوو ته‌واوی زانكۆ په‌یمانگاكانی كوردستان ده‌گرێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت و گفته‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێده‌كرێن .
ئه‌م مۆدێله حزبیه كه ژیانی سیاسی مه‌ده‌نی ته‌ندروست ده‌كاته‌وه دژه پۆپۆلیستییه و قۆناغی ھه‌ر قسه و حزبی سه‌ر وه‌ره‌قه تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌چێته وێستگه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی راسته‌وخۆی نێوان كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كان له‌گه‌ڵ ھاوڵاتی كه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا خسته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌م ھه‌نگاوه بوێرانه‌یه و ئاوڕدانه‌وه‌ی خێرا و جێبه‌جێكردنی خواستی خوێندكاران و گوێگرتن لێیان به‌ربه‌سته‌كانی نێوان سه‌ركرده‌كانی حزب و خه‌ڵكی تێك شكاند‌و ده‌رگاكانی ئاوه‌ڵاكرد تا وه‌ك نه‌ریت ھه‌موو حزبه‌كان قۆڵی لێھه‌ڵماڵن و به كرده‌وه خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆیان بن و حزب به توانا مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانی له‌خزمه‌تی گشتی و چاكه‌و چاكه‌كاری به‌كاربێنن .رۆژ رۆژی ھیمه‌ت و كردار و دوركه‌وتنه‌وه‌یه له دروشم و راكێشانی سۆزی خه‌ڵك ، بفه‌رموون ھه‌موو سه‌ركرده‌كان خزمه‌ت بكه‌ن و حزبه‌كانتان بكه‌نه خزمه‌تی گشتی و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆماندا ئاشت ببنه‌وه متمانه بگه‌ڕێنه‌وه !
كورد وته‌نی
خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت ، حزب ئاوه‌دان ، خه‌ڵكیش سه‌لامه‌ت و سه‌ركه‌وتووبن.
كوردۆ عه‌لی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17