riklam

کۆبوونەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی و خوێندکاران بەردەوامە

کوردستان 07:18 PM - 2021-12-05

کۆبونەوەکەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوێنەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە.

کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرجەم  خوێندکارانی زانکۆ و پەيمانگاکانی (سلێمانی، كەركوك، هەڵەبجە، شارەزوور، كەلار، كفری، خانەقین، ڕانیە، قەڵادزێ، كۆیە، چەمچەماڵ، سەیدسادق، چوارتا، دوكان، دەربەندیخان)، کە لە هۆڵی ئەنجومەنی سەرکردايەتی لە مەکتەبی سياسی يەکێتی بەڕێوەدەچێت، بەردەوامی ھەیە.

کە تيايدا پاڵپشتی بۆ داواکارييەکانی خوێندکاران دەخرێتەڕوو، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانيان دەدرێت.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket