}

ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك زانكۆ ده‌گۆڕدرێن

کوردستان 10:25 AM - 2021-12-05

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پۆستی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك زانكۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت   

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كاندا پۆستی (٤) سه‌رۆك زانكۆ و (سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی) ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ پۆسته‌كان بریتین له‌:

1) سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی
2) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی           
3) سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین
4) سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رمو
5) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاشیده‌گه‌یه‌نێـت: هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوی هه‌یه‌و مه‌رجه‌كانی تێدایه‌، ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، تا ناوی له‌ لیستی پێشكه‌شكاراندا تۆمار بكرێت.
 
مه‌رجه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی زانكۆ: 

- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت .
- نازناوی زانستی له‌ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت.
- خزمه‌تی له‌ (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.   

مه‌رجه‌كان بۆ سه‌رۆكی ده‌ستی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زنستی:

- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت له‌یه‌كێك له‌بواره‌كانی زانستی.
- نازناوی زانستی له‌ پرۆفیسۆر كه‌متر نه‌بێت.

تێبینیه‌كان:
• ئه‌و به‌ڕێزه‌ی داواكاری پێشكه‌شده‌كات باشتره‌ دیدو بۆچون و به‌رنامه‌ی كاری خۆی پێشكه‌ش بكات به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێش بردنی زانكۆكه‌ی بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ی كه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها زانینی زمانی ئینگلیزی و شاره‌زایی له‌ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌لی زیاتر بۆ پێشكه‌شكار ده‌ڕه‌خسێنیت.

• دواین كات بۆ پێشكه‌شكردنی (C.V) و پوخته‌ی ڕاژه‌، تاكو كۆتایی ده‌وامی فه‌رمی ڕێكه‌وتی (2021/12/12) ڕۆژی (یه‌كشه‌مه‌) ده‌بێت.

• هه‌ر به‌ڕێزێك ئاره‌زوی هه‌یه‌و مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنی هه‌یه‌، ده‌توانی (C.V) و پوخته‌ی ڕاژه‌و لیستی هه‌مو توێژینه‌وه‌ بڵاوكراوه‌كان له‌ گۆڤاری زانستی مه‌حكه‌م ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی پۆسته‌كان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمێڵه‌ ([email protected]) بنێرێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket