riklam

هه‌رێم.. ساڵی داهاتوو زۆرترین چالاكی بازرگانی و ئابوری به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 09:02 PM - 2021-12-04

دوای نزیكه‌ی دووساڵ له‌كه‌مبونه‌وه‌ و سنوورداربوونی سه‌ردانی وه‌فدی بازرگانی و ئابووری  وڵاتان بۆ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌ له‌ساڵی داهاتوو  ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ و چه‌ندین كۆنفراس و پێشانگای ئابووری و بازرگانی ئه‌نجامبدرێت.

 ئه‌سكه‌نده‌ر  مه‌حه‌مه‌د به‌رێووبه‌ری راگه‌یاندنی  ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و پلان و به‌رنامه‌ی داندراوه‌، بڕیاره‌ بۆساڵی داهاتوو2022،  ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆمپانیاو وه‌فدی بازرگانی و ئابووری وڵاتان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، تاكو  به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ناوخۆ به‌شداری له‌ كۆنفرانس و پتشانگا ئابووری و بازرگانیه‌كان بكه‌ن.

وتیشی: ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاتر ئاشكرایه‌ له‌ساڵی داهاتوو له‌هه‌رێم چاڵاكی ئابووریان له‌ هه‌رێم ده‌بێت له‌وانه‌،  (كه‌نه‌داو به‌ریتانیا و توركیاو پاكستان و ئیمارات)و چه‌ند وڵاتێكی تر، كه‌ پێشتر وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك وه‌فده‌كانیان سه‌ردانی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌و چاڵاكیه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌ی بڕیاره‌ له‌ساڵی داهاتوو له‌هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت، دوای بارودۆخی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا،  به‌گه‌وره‌ترین چاڵاكی ساڵ داده‌ندرێت، ئه‌گه‌ر هیچ پێشهاتێكی نه‌خوازراو نێته‌ پێشه‌وه‌.

پێشیوابوو: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆنفراس و كردنه‌وه‌ی پێشانگا ئابووری بازرگانیه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ناخۆو ده‌ره‌وه‌، كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر جموجۆڵی بازرگانی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار له‌ ناوخۆی كوردستان و به‌هێزبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و وڵاتان له‌رووی ئابووریه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket