}

جه‌بار یاوه‌ر له‌ PUKmedia وه‌ رێككه‌وتنی پێشمه‌رگه‌و سوپا ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان 05:27 PM - 2021-12-04

له‌سبه‌ینێوه‌ ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپاسی عیراق به‌پراكتیكی ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ئه‌منیداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمكه‌رگه‌ش ده‌ڵێت، پلانی نوێمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان هه‌یه‌.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌منیداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا كه‌ فه‌رمانده‌كانی میحوره‌كانی 1 و 2 و 3 و 4 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی فێدراڵی عیراق به‌ڕێوه‌چوو، زۆر ئیجابی و ئه‌رێنی بوو.

وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل كرا له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو روویاندا، بۆیه‌ هه‌ردوولا رێككه‌وتین كه‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌رێگه‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش و بۆسه‌ی هاوبه‌ش بكرێت.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ له‌سبه‌ینێوه‌ له‌ دیاله‌ و كفری و قه‌ره‌ته‌په‌ و نزیك كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌ستپێده‌كات و هاوپه‌یمانانیش له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بووینان هه‌بوو، هه‌روه‌ها پشتیوانی و هاوكاری خۆیان راگه‌یاند.

PUKmedia تایبه‌ت

وەزارەتی پێشمەرگەو بەرگری عیراق لەبارەی پەلامارەكانی داعش كۆدەبنەوە

البيشمركة والجيش تتفقان على دحر داعش


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket